Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان داوای ڕوونكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی جه‌مال خاشقچی ده‌كات

په‌یام

رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان داوای روونكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی جه‌مال خاشقچی رۆژنامه‌نووسی دیاری سعودیه‌ ده‌كات.

ئه‌نتۆنیۆ گۆتیرێش سكرتێری گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، رووداوی هاوشێوه‌ی رووداوه‌كه‌ی جه‌مال خاشقچی (كوشتن و دیارنه‌مانی رۆژنامه‌نوسان) له‌ جیهاندا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو رووی له‌ زیادبوون كردووه‌ و پێویسته‌ به‌ زووترین كات ورده‌كاری ئه‌و رووداوه‌ ئاشكرا بكرێت.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، نیگه‌رانیی ئه‌و له‌وه‌یه‌ كه‌ پێده‌چێت ئه‌نجامدانی ئه‌و جۆره‌ كارانه‌ ببنه‌ رووداوێكی باو و ئاسایی له‌ جیهاندا.

جه‌مال خاشقچی رۆژنامه‌نوسی دیاری سعودی دوای ئه‌وه‌ی رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو سه‌ردانی كونسوڵخانه‌ی سعودیه‌ی له‌ ئیسته‌نبوڵ كرد؛ بێسه‌روشوێن بوو. 

سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كانی توركیا باسله‌وه‌ ده‌كه‌ن خاشقچی له‌ناو كونسوڵخانه‌كه‌دا كوژراوه‌ و ته‌رمه‌كه‌ی پارچه‌پارچه‌ كراوه‌ و سعودیه‌ش ره‌تیده‌كاته‌وه‌.

259 جار خوێندراوەتەوە
13/10/2018

بابەتی زیاتر