Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ: به‌هۆی‌ سیاسه‌تی هه‌ڵه‌وه‌ كورد له‌كه‌ركوك هه‌ست به‌نامۆیی ده‌كات

په‌یام

مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له‌شاری هه‌ولێر چاوی‌ كه‌وت به‌ به‌رپرس‌و كارگێڕانی مه‌ڵبه‌ندی (4)ی‌ كه‌ركووكی كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی‌و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی ئۆرگانه‌كانی مه‌ڵبه‌ند.

له‌ دیدارێكدا ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی ژماره‌یه‌ك ڕێنمایی پێویستی‌ ئاڕاسته‌ی‌ ئاماده‌بوان كردو ڕایگه‌یاند: ئێمه‌ی ئیسلامیی شانازیی به‌ ڕێبازه‌كه‌مانه‌وه‌ ده‌كه‌ین‌و سه‌ر ڕاستانه‌و دڵسۆزانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كان ده‌كه‌ین‌و به‌رده‌وام‌و بێ‌ ساردبوونه‌وه‌ به‌پێی توانای خۆمان له‌كارو هه‌وڵداین بۆ گێڕانه‌وه‌ی مافه‌كانی میلله‌ته‌كه‌مان.

سه‌باره‌ت به‌باری ناهه‌مواری كه‌ركووك مامۆستا عه‌لی باپیر وتی‌ "سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌كان وایكردوه‌ تاكی كورد له‌ شاری كه‌ركوكدا هه‌ست به‌ نامۆیی بكات، بۆیه‌ پێویسته‌ حه‌ق‌و مافه‌كان بۆ خاوه‌ن ماف بگه‌ڕێته‌وه‌و كوردی شاری كه‌ركووك زیاتر هه‌ست به‌ ئازادیی بكات‌و له‌ چه‌وسێنراوی ڕزگاری بێت".

له‌ به‌شێكی دیداره‌كه‌دا ئه‌میری كۆمه‌ڵ جه‌ختی‌ له‌وه‌كرده‌وه‌ پێویسته‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی كه‌ركووك زیاتر له‌به‌رچاو بگرن.

هاوكات مامۆستا عه‌لی‌ باپیر وتی‌ "كۆمه‌ڵ شانازیی به‌ هه‌ڵوێسته‌كانیه‌وه‌ ده‌كات‌و له‌مه‌ودواش به‌هه‌مان شێوه‌ بۆ چه‌سپاندنی دادگه‌ریی له‌به‌ره‌ی گه‌لدا ده‌مێنێته‌وه‌و به‌گه‌شبینییه‌وه‌ ده‌ڕوانێته‌ داهاتوو".

451 جار خوێندراوەتەوە
13/10/2018

بابەتی زیاتر