Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌


په‌یام

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا كه‌مترین كۆنمره‌ی وه‌رگرتن و لیستی ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌، كه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانیان ڕه‌وانه‌ نه‌كردوه‌.

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، كه‌مترین كۆنمره‌ی وه‌رگرتن  له‌سه‌ر سیستمه‌كانی (زانكۆلاین) بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ به‌و هۆیه‌وه‌ خوێندكاران ده‌توانن ئاشنایی كه‌مترین كۆنمره‌ی وه‌رگرتن له‌سه‌رجه‌م به‌شه‌ زانستیه‌كان له‌ كۆلێژ و زانكۆكانی كوردستان بن.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ ڕاشیگه‌یاندوه‌: كۆمه‌ڵێك ده‌رچوی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی، كه‌ ژماره‌یان (860) ده‌رچوه‌، سه‌رباری ئه‌وه‌ی‌ (50) شوێنیان له‌ فۆرمه‌كانی پێشكه‌شكردن له‌ سیستمه‌كانی وه‌رگرتن پركردۆته‌وه‌، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی لیستی شوێنه‌كانیان ڕه‌وانه‌ نه‌كردوه‌، ناویان له‌ هیچ شوێنێك نه‌هاتۆته‌وه‌، بۆیه‌ هه‌ر خوێندكارێك ناوی له‌و لیسته‌دا هه‌یه‌، با سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوه‌ندی وه‌رگرتن بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كانیان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه‌.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، ئه‌و خوێندكارانه‌ی، كه‌ به‌هۆی هاوتانه‌بونی هه‌ڵبژاردنه‌كانیان له‌گه‌ڵ نمره‌كانیان له‌ هیچ شوێنێك وه‌رنه‌گیراون، ئه‌وا دوای ئه‌وه‌ی له‌ مه‌ڵبه‌ندی ڕاوێژكاری زانكۆكان سكاڵاكانیان تۆمار ده‌كه‌ن، له‌لایه‌ن ناوه‌ندی وه‌رگرتن له‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌پێیی نمره‌ و شایسته‌ی به‌شه‌كانیان به‌سه‌ر به‌شه‌ جیاكاندا دابه‌ش ده‌كرێن.


537 جار خوێندراوەتەوە
14/10/2018

بابەتی زیاتر