Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ دژی‌ داعش مانه‌وه‌ی‌ خۆی‌ له‌عێراق ڕاده‌گه‌یه‌نێت


په‌یام

هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ دژی‌ داعش مانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ له‌عێراق ئاشكراكرد، له‌وباره‌وه‌ كۆڵۆنێل شون ڕایان ڕایگه‌یاند" له‌دوای‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ داهاتووی‌ عێراق هه‌ماهه‌نگی‌ نێوان به‌غداو هێزه‌كانی‌ هاوپه‌یمانی‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

ڕایان له‌لێدوانێكی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد هاریكاری‌ نێوان به‌غداو هێزه‌كانی‌ هاوپه‌یمانان بۆبنبڕكردنی‌ چه‌كدارانی‌ داعش له‌چه‌ند پارێزگایه‌كی‌ عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت، وتیشی‌ هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ دژی‌ داعش به‌ڕه‌زامه‌ندی‌ و داواكاری‌ حكومه‌تی‌ به‌غدا هاتۆته‌ عێراق و هیوادارین بتوانین بۆ یارمه‌تی‌ دانی‌ عێراق لێره‌ بمێنینه‌وه‌.

وته‌بێژی‌ هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ ڕوونیشیكرده‌وه‌ كه‌ ئامانجی‌ مانه‌وه‌ی‌ هاوپه‌یمانی‌ له‌ عێراق بنبڕكردنی‌ داعشه‌" به‌تایبه‌ت كه‌ به‌مدوایانه‌ چه‌ندین هێرش و په‌لاماری‌ چه‌كداری‌ له‌زۆرێك له‌پارێزگاكانی‌ عێراق ڕوویانداوه‌ به‌تایبه‌ت له‌ كه‌ركوك.


290 جار خوێندراوەتەوە
14/10/2018

بابەتی زیاتر