Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

توركیا.. له‌سه‌ر دۆسیه‌ی خنكانی په‌نابه‌ره‌ كورده‌كان؛ چوار تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران


په‌یام

له‌ دۆسیه‌ی‌ خنكانی‌ په‌نابه‌ره‌ كورده‌كان چوار تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ توركیاوه‌ ده‌ستگیر كران. له‌ ڕووداوێكی‌ هاتووچۆیشدا 19 كۆچبه‌ری‌ دیكه‌ گیانیان له‌ده‌ست دا.

ئاری جه‌لال، سه‌رپه‌رشتیاری فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران ڕاگه‌یاند "له‌سه‌ر ڕووداوی‌ خنكان و بێسه‌روشوێنبوونی‌ په‌نابه‌ره‌ كورده‌كانی‌ له‌ ده‌ریای‌ ئیجه‌دا، پۆلیسی‌ توركیا له‌ ئیزمیر چوار كه‌سی‌ به‌ ڕه‌گه‌ز سووریی‌ ده‌ستگیر كردووه‌".
به‌پێی‌ میدیاكانی‌ توركیا "ئه‌و چوار كه‌سه‌ به‌ تۆمه‌تی‌ ئه‌وه‌ ده‌ستگیر كراون كه‌ قاچاخچیی‌ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ بوون و ده‌ستیان له‌ ڕووداوه‌كه‌دا هه‌بووه‌".

له‌ لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ به‌یانیی‌ ئه‌مڕۆ له‌ شاری‌ ئیزمیر ئۆتۆمبێلێك كه‌ ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ری‌ هه‌ڵگرتووه‌، تووشی‌ ڕووداوی‌ هاتووچۆ بووه‌ و كه‌وتووه‌ته‌ نێو جۆگه‌یه‌كی‌ ئاوه‌وه‌.
به‌پێی‌ میدیاكانی‌ توركیا له‌و ڕووداوه‌دا 19 كۆچبه‌ر گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، كه‌ هێشتا ڕوو نییه‌ ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ خه‌ڵكی‌ چ شوێنێكن.

له‌ ڕووداوی‌ ژێر ئاو كه‌وتنی‌ به‌له‌مه‌كه‌ی‌ ده‌ریای‌ ئیجه‌دا كه‌ 35 په‌نابه‌ری‌ تێدا بووه‌ و زۆینه‌یان كوردبوون، یه‌ك كه‌س ڕزگار كراوه‌ و ته‌نها هه‌شت له‌ ته‌رمه‌كانیش دۆزراونه‌ته‌وه‌، تا ئێستایش 26ی‌ دیكه‌ بێسه‌روشوێنن،

335 جار خوێندراوەتەوە
14/10/2018

بابەتی زیاتر