Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی سزادانی توند له‌ سعودییه‌ ده‌كات


په‌یام

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌تی یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند: له‌ ئێستا لێكۆڵینه‌وه‌كان  له‌هۆكاری كوژرانی جه‌مال خاشقچی رۆژنامه‌نوسی سعودی  ده‌ستیپێكردوه‌و، هه‌موو جیهان چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامه‌كانی ده‌كات و  هه‌رچۆنێكیش بێت له‌داهاتوودا ڕوون ده‌بێته‌وه‌ كه‌ كێ له‌پشت ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره‌وه‌یه‌وه‌. 

وتیشی: ئه‌گه‌ر به‌پێی به‌ڵگه‌كان ساغ بۆوه‌، كه‌ ڕیاز ده‌ستی له‌ دیار نه‌مانی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌دا هه‌یه‌، ئه‌وا سزای قورسی ئه‌و ولاَته‌ ده‌ده‌ن.

ڕۆژی 2ی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ، جه‌مال خاشقچی ڕۆژنامه‌نوس و نوسه‌ری سعودی دوای ئه‌وه‌ی سه‌ردانی كونسوڵخانه‌ی سعودییه‌ كرد له‌ ئه‌سته‌نبول ، له‌ڕوداوێكی ته‌مومژاویدا دیارنه‌ماو، تا ئێستاش چاره‌نووسی نادیاره‌و، لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌ڕوداوه‌كه‌ ده‌ستی پێكردوه‌و، لایه‌نه‌په‌یوه‌ندیداره‌كانیش ئاماژه‌ بۆئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌ سعودییه‌ له‌ پشت ڕووداوه‌كه‌وه‌ بێت.


321 جار خوێندراوەتەوە
14/10/2018

بابەتی زیاتر