Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وته‌بێژی كۆمسیۆن: ئه‌ژماركردنه‌وه‌ی‌ ده‌نگه‌كانی‌ ئه‌و 228 سندووقه‌ی‌ قردێله‌ی‌ سووریان لێ‌ درابوو ده‌ستی‌ پێكردووه‌


وته‌بێژی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی هه‌رێم ڕایگه‌یاند: پرۆسه‌ی‌ ئه‌ژماركردنه‌وه‌ی‌ ده‌نگه‌كانی‌ ئه‌و 228 سندووقه‌ی‌ قردێله‌ی‌ سووریان لێ‌ درابوو، ده‌ستی‌ پێكردووه‌.

شیروان زرار، وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای‌ سه‌ربه‌خۆی‌ هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسیی هه‌رێمی كوردستان، به‌ په‌یامی‌ ڕاگه‌یاند "به‌یانیی‌ ئه‌مڕۆ پرۆسه‌ی‌ ئه‌ژماركردنه‌وه‌ی‌ ده‌نگه‌كانی‌ ئه‌و 228 سندووقه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ده‌ستی‌ پێكردووه‌ كه‌ قردێله‌ی‌ سووریان لێ‌ درابوو".

وته‌بێژی‌ كۆمسیۆن وتیشی‌ "پرۆسه‌كه‌ له‌لایه‌ن هه‌شت تیمی‌ ڕاهێنراوه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌برێت و، ماوه‌ی‌ دوو بۆ سێ‌ ڕۆژی‌ پێده‌چێت".
شیروان زرار ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كرد "پاش ئه‌ژماركردنه‌وه‌ی‌ ده‌نگه‌كان، ئه‌نجامی‌ پرۆسه‌كه‌ به‌ ڕاپۆرتێكی‌ تایبه‌ت بۆ ئه‌نجوومه‌نی‌ كۆمسیارانی‌ كۆمسیۆنی‌ هه‌ڵبژاردن به‌رزده‌كرێته‌وه‌، دواتریش ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی‌ ده‌نگه‌كانی‌ ئه‌و سندووقانه‌ ده‌دات".

ژماره‌ی‌ ئه‌و سندووقانه‌ی‌ كه‌ قردێله‌ی‌ سووریان لێ‌ دراوه‌ 228 سندووقه‌، كه‌ 103 سندووقیان له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ و 72 سندووقیان له‌ پارێزگای‌ هه‌ولێر و 53 سندووقیان له‌ پارێزگای‌ دهۆكن. كه‌ به‌پێی‌ خه‌مڵاندنه‌كان به‌شی‌ 4 كورسی‌ ده‌نگیان تێدایه‌.


557 جار خوێندراوەتەوە
14/10/2018

بابەتی زیاتر