Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌ولێر.. به‌هۆی نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوه‌كانیان، ژماره‌یه‌ك له‌ خوێندكارانی 12ی ئاماده‌یی گردبوونه‌وه‌


ژماره‌یه‌ك له‌ خوێندكارانی ده‌چووی 12ی ئاماده‌یی گردبونه‌وه‌و، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاش ده‌ڵێت: له‌ رێگه‌ی ماڵپه‌ڕی فه‌رمییه‌وه‌ سكاڵای خوێندكاران وه‌رده‌گیرێت.

به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ شاری هه‌ولێر، گردبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایی  ژماره‌یه‌ك له‌خوێندكارانی ده‌رچووی 12ی ئاماده‌یی له‌ به‌رده‌م وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا به‌ڕێوه‌چوو، خوێندكاران داوایانكرد ناوه‌كانیان له‌ زانكۆ و په‌یمانگه‌كان بگه‌ڕێته‌وه‌.

دواتریش، له‌وه‌ڵامی ئه‌و خوێندكارانه‌دا، عه‌باس ئه‌كره‌م وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: خوێندكاران ده‌توانن سكاڵاكانیان له‌ ریگه‌ی ماڵپه‌ڕی فه‌رمی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاوه‌ ئاڕاسته‌ بكه‌ن.

وتیشی: رۆژی چوارشه‌ممه‌ فۆڕمی سكاڵا له‌ ڕێگه‌ی ماڵپه‌ڕی فه‌رمی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاوه‌ كاراده‌كرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ ده‌رچوانی پۆلی 12  بۆ تۆماركردنی سكاڵاكانیان، پێویست ناكات سه‌ردانی دیوانی وه‌زاره‌ت یاخود ناوه‌نده‌كانی خوێندن بكه‌ن .

هه‌رله‌ درێژه‌ی وته‌كانیدا، عه‌باس ئه‌كره‌م ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو: ئه‌وانه‌ی ناڕازین ده‌توانن به‌هه‌مان پاسۆردو یوزه‌ره‌وه‌ بچنه‌ ناو سیسته‌می وه‌رگرتنی خوێندكاران و فۆڕمی سكاڵاكانیان تۆماربكه‌ن.



372 جار خوێندراوەتەوە
14/10/2018

بابەتی زیاتر