Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌غدا له‌باره‌ی‌ ساخته‌كردنی‌ ناسنامه‌ و ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقی له‌لایه‌ن پارتی‌ و یه‌كێتییه‌وه‌ ده‌ستی‌ به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ كرد


له‌سه‌ر داوای چوار فراكسیۆنی‌ كوردی‌، وه‌زیری‌ ناوخۆی‌ عێراق بڕیاری‌ دا به‌ پێكهێنانی‌ سێ‌ لیژنه‌ی‌ تایبه‌تمه‌ند بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ساخته‌كردنی‌ هه‌زاران ناسنامه‌ و ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقی له‌لایه‌ن پارتی‌ و یه‌كێتییه‌وه‌.


ئه‌مڕۆ له‌ به‌غدا نوێنه‌رانی هه‌ر چوار فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ و بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ و نه‌وه‌ی‌ نوێ‌، كه‌ پێكهاتبوون له‌ ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید و كاوه‌ محه‌مه‌د و د. جه‌مال كۆچه‌ر و سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین، له‌گه‌ڵ قاسم ئه‌عره‌جی وه‌زیری ناوخۆی‌ عێراق كۆبوونه‌وه‌.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ پرسی‌ ساخته‌كردنی‌ هه‌زاران ناسنامه‌ و ڕه‌گه‌زنامه‌ی‌ عێراقی‌ له‌لایه‌ن پارتی‌ و یه‌كێتییه‌وه‌ بۆ ئه‌نجامدانی‌ ساخته‌كاری‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان.

ئه‌حمه‌د حاجی‌ ڕه‌شید نوێنه‌ری‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌، به‌ په‌یامی‌ ڕاگه‌یاند "وه‌زیری‌ ناوخۆی‌ عێراق نیگه‌رانیی‌ خۆی‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ربڕیوه‌ و، ڕایگه‌یاندووه‌ ساخته‌كردنی‌ به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌وڵه‌ت تاوانێكی گه‌وره‌یه‌ و مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌شه‌ له‌سه‌ر ئاسایشی وڵات".
وتیشی‌ "وه‌زیری‌ ناوخۆی‌ عێراق به‌ڵێنی‌ داوه‌ ده‌ستبه‌جێ‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و پرسه‌ ده‌ستپێبكه‌ن و، فه‌رمانی كردووه‌ به‌ پێكهێنانی‌ سێ‌ لیژنه‌ی‌ تایبه‌تمه‌ند بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ساخته‌كردنی‌ ناسنامه‌ و ڕه‌گه‌زنامه‌ی‌ عێراق له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و به‌كارهێنانیان بۆ ساخته‌كاریی‌ هه‌ڵبژاردن".

سه‌باره‌ت به‌ دانانی خاڵه‌ گومركییه‌كان له‌ نێوان هه‌رێمی كوردستان و پارێزگای كه‌ركووك و موسڵ و دیاله‌یش، ئه‌عره‌جی به‌ڵێنی داوه‌ سبه‌ینێ بابه‌ته‌كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیران حه‌یده‌ر عه‌بادی بخاته‌ڕوو و، كاریگه‌رییه‌ خراپه‌كانی ئه‌م خاڵه‌ گومركیانه‌ له‌سه‌ر ژیانی هاوڵاتیان ڕوونبكاته‌وه‌.


304 جار خوێندراوەتەوە
14/10/2018

بابەتی زیاتر