Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تره‌مپ له‌باره‌ی‌ ئازادكردنی‌ قه‌شه‌ ئه‌مریكییه‌كه‌وه‌ سوپاسی‌ ئه‌ردۆغانی‌ كرد

په‌یام

دۆناڵد تره‌مپ له‌باره‌ی‌ ئازادكردنی‌ قه‌شه‌ ئه‌مریكییه‌كه‌وه‌ سوپاسی‌ ئه‌ردۆغانی‌ كرد و ڕایگه‌یاند: ئه‌و ڕووداوه‌ هه‌نگاوێكی‌ گه‌وره‌یه‌ بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ توركیا.

پاش ئازادكردنی‌ له‌لایه‌ن توركیاوه‌، قه‌شه‌ ئاندرۆ بره‌نسن له‌ كۆشكی‌ سپی‌ له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه‌ پێشوازیی‌ لێكرا.

تره‌مپ له‌باره‌ی‌ ئازادكردنی‌ قه‌شه‌ بره‌نسنه‌وه‌ سوپاسی‌ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری‌ توركیای‌ كرد و، ڕایگه‌یاند "هیچ ڕێككه‌وتنێك بۆ ئازادكردنی‌ ئه‌نجامنه‌دراوه‌".

سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا ئازادكردنی‌ قه‌شه‌ ئه‌مركییه‌كه‌ی‌ به‌ "هه‌نگاوێكی گه‌وره‌یه‌ ناوبرد بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ ئاستی پێشوو".

تره‌مپ جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ له‌ دوای ئازادكردنی بره‌نسنه‌وه‌ بۆچوونه‌كانیان له‌باره‌ی توركیاوه‌ گۆڕانكاریی‌ به‌سه‌ردا هاتووه‌.

قه‌شه‌ ئاندرۆ كرایگ بره‌نسن كه‌ به‌ تۆمه‌تی سیخوڕیكردن بۆ بزووتنه‌وه‌ی‌ خزمه‌تی‌ فه‌تحوڵڵا گوله‌ن و په‌كه‌كه‌ له‌لایه‌ن توركیا دادگایی كرا، سزای زیندانیی سێ ساڵ و یه‌ك مانگ و 15 ڕۆژی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا بوو، به‌ڵام ڕۆژی‌ هه‌ینی‌ له‌لایه‌ن دادگای‌ سزا قورسه‌كانی‌ ئیزمیره‌وه‌ به‌ ئه‌ژماركردنی‌ دوو ساڵی‌ ده‌ستبه‌سه‌ركردنه‌كه‌ی‌ له‌بریی‌ سزاكه‌ی‌، بڕیاری‌ ئازادكردنی‌ درا. 

ئه‌و هه‌نگاوه‌ی‌ توركیاش به‌ هه‌وڵێك بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ ئه‌نقه‌ره‌ و واشنتۆن له‌قه‌ڵه‌م درا.

290 جار خوێندراوەتەوە
14/10/2018

بابەتی زیاتر