Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بۆ جاری چوارەم ئەم کتێبە چاپ کرایەوە


پەیام 

ئەم كتێبە ئەسڵەكەی وتووێژێكە لە ساڵی (1981)دا بووە ، دواتر لەساڵی (1984)دا نووسراوە "واتە: سی‌و چوار(34) ساڵا لەمەوبەر"، پاشان لەكاتی چاپكردنیدا بۆ جاری یەكەم "لەساڵی (1990)دا" هەندێك باس‌و بابەتی لـێ‌ زیادكراون‌و، بۆچاپی دووەمیش، "لەساڵی (1998)دا" دیسان هەندێك بابەتی لـێ‌ زیادكراون.

شایانی باسیشە لەم كتێبەدا بەڕوون‌و ڕاشكاویی ئەو ڕاستییە ڕاگەیەنراوە كە نەتەوەی كوردیش وەك سەرجەم نەتەوەكانی دنیا، مافی شەرعیی‌و ڕەوای خۆیەتی: خاوەنی ئیرادە‌و ئیدارەی خۆی بێ‌و چارەنووسی خۆی لەدەست خۆی دابێ‌‌و، بەویستی ئازادانەی خۆی، شێوەی قەوارەی سیاسیی خۆی دیاریی بكات: ئۆتۆنۆمیی، فیدڕاڵیی، كۆنفیدڕاڵیی،دەوڵەتی سەربەخۆ، ئنجا كە هەتا ئێستا نەتەوەی كورد بەومافەی خۆی نەگەیشتوە، ئەوە ستەمێكی لەمێژینەی مێژووییە لێی كراوە، لەلایەن زلهێزانی كۆن‌و تازەوە‌و، پێویستە هەرچی زووترە ئەو ستەمە بێڕەزایە لەسەر ئەو نەتەوە ستەمدیدەیە هەڵبگیرێ‌‌و كۆتایی پێ‌ بهێنرێ‌‌و، نەتەوەی كوردیش لەسەر نەخشەی سیاسیی جیهان بوونێكی دان پێداهێنراوی نێودەوڵەتیی هەبێ‌.

952 جار خوێندراوەتەوە
15/10/2018

بابەتی زیاتر