Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌سره‌.. ئاماری‌ ژه‌هراوییبووانی‌ ئاوی‌ پیس له‌ به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌

پەیام 


به‌پێی‌ به‌یاننامه‌یه‌كی‌ كۆمیسیاری مافه‌كانی مرۆڤی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌ عێراق، به‌هۆی‌ كردنه‌وه‌ی‌ ده‌رگای‌ خوێندنگاكان  له‌و شاره‌دا رێژه‌ی‌ ژه‌هراوی‌ بوون به‌هۆی‌ ئاوی‌ پیسه‌وه‌ به‌رز بۆته‌وه‌ ، كه‌ پێشتر (27) هه‌زار كه‌س به‌هۆیه‌وه‌ ژه‌هراویی بون، به‌ڵام ئێستا ئه‌و رێژه‌یه‌ به‌رزبوه‌ته‌وه‌ بۆ نزیكه‌ی (111) هه‌زاركه‌س، كه‌ به‌ ئاوی خواردنه‌وه‌ی ئه‌و پارێزگایه‌وه‌ ژه‌هراویی بون.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ ، قه‌یرانی كه‌مئاویی و بێئاوی و ژه‌هراویی بون هه‌ڕه‌شه‌ له‌ گیانی سه‌رجه‌م دانیشتوانی ئه‌و پارێزگایه‌ی باشوری عێراق ده‌كات و ده‌بێت له‌ زوترین كاتدا چاره‌سه‌ر بكرێت.

به‌یاننامه‌كه‌ی‌ كۆمیسیاری مافه‌كانی مرۆڤی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان دوای‌ ئه‌وه‌ دێت كه‌ له‌ ماوه‌ی‌ چه‌ند مانگی‌ رابردوودا ، دانیشتوانی‌ به‌سره‌ ، خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تیان ده‌ربری‌ و له‌ ئه‌نجام دا 15 هاوڵاتی‌ گیانیان له‌ ده‌ستدا و تاوه‌كو ئێستاش ئه‌و گرفتانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراون 



205 جار خوێندراوەتەوە
15/10/2018

بابەتی زیاتر