Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

یاریزانێکی بەرشەلۆنە ماوەیەکی زۆر دووردەکەوێتەوە



پەیام ـ سپۆرت

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا دوورکەوتنەوەی تۆماس ڤێرمایلینی بەرگریکەری یانەکەی لە یاریگەکان راگەیاند.

ڤێرمایلین لە یاریی بەلجیکا و سویسرا کە بەلجیکا، بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک سەرکەوتنی بەدەستهێنا تووشی پێکانبوو و بەو هۆیەوە گەڕایەوە بەرشەلۆنە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێکانەکەی.



ڤێرمایلین لە یارییەکەدا لە خولەکی 73 تووشی پێکانبوو و بەو هۆیەوە بەناچاری لە یاریگە چووە دەرەوە.

بەرشەلۆنە لە بەیاننامەکەدا رایگەیاندووە: ڤێرمایلین لەبەشی سەرەوە رانی راستیدا تووشی پێکانبووە و دوای ئەنجامدانی پشکنینە پزیشکییەکان، دەرکەوتووە کە یاریزانەکە بەلای کەمەوە ماوەی 6 هەفتە لە یاریگەکان دووردەکەوێتەوە.

261 جار خوێندراوەتەوە
15/10/2018

بابەتی زیاتر