Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

توركیا.. داواكاری‌ گشتیی‌ ئیسته‌نبووڵ كونسوڵخانه‌ی‌ سعودیه‌ ده‌پشكنێت

پەیام 

له‌ چوارچێوه‌ی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دۆسیه‌ی‌ جه‌مال خاشقچی‌، داواكاری‌ گشتیی‌ ئیسته‌نبووڵ كونسوڵخانه‌ی‌ سعودیه‌ ده‌پشكنێت. هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیاش داوا له‌ سعودیه‌ ده‌كه‌ن له‌وباره‌یه‌وه‌ ڕوونكردنه‌وه‌ی‌ ورد و دروست بدات.


میدیاكانی‌ توركیا ئاشكرایان كرد "پاش نیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ نووسینگه‌ی‌ داواكاری‌ گشتیی‌ ئیسته‌نبووڵ له‌ چوارچێوه‌ی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دۆسیه‌ی‌ جه‌مال خاشقچی‌، كونسوڵخانه‌ی‌ سعودیه‌ له‌ شاره‌كه‌ ده‌پشكنێت".

به‌پێی‌ زانیارییه‌ بڵاوكراوه‌كان "تیمێكی‌ سعودی‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ كونسوڵخانه‌ی‌ وڵاته‌كه‌یان و، بڕیاره‌ پێكه‌وه‌ له‌گه‌ڵ تیمێكی‌ داواكاری‌ گشتیی‌ توركیا پرۆسه‌ی‌ پشكنینه‌كه‌ ئه‌نجام بده‌ن".

له‌ لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ وه‌زیرانی‌ ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا، له‌ ڕاگه‌یاندراوێكی هاوبه‌شیاندا له‌باره‌ی دیارنه‌مانی جه‌مال خاشقچی ڕۆژنامه‌نووسی سعوودی،
 نیگه‌رانیی‌ خۆیان ده‌ربڕیوه‌ و، ڕاگه‌یاندووه‌  "زۆر به‌ جددی تاووتوێی‌ ئه‌و ڕووداوه‌ ده‌كه‌ن".

وه‌زیرانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ سێ‌ وڵاته‌كه‌ ئاماژه‌یان به‌وه‌ كردووه‌ "ڕووداوه‌كه‌ پێویستی به‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراو هه‌یه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی به‌رپرسیارانی دیارنه‌مانی جه‌مال خاشقچی و دڵنیابوون له‌ لێپرسینه‌وه‌ له‌وانه‌".
داوایان له‌ سعودیه‌ش كردووه‌ "وه‌ڵامێكی ته‌واو و ورد له‌باره‌ی‌ ئه‌و دۆسیه‌وه‌ بداته‌وه‌".


217 جار خوێندراوەتەوە
15/10/2018

بابەتی زیاتر