Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دادگای فیدراڵی، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی بۆ سه‌ر كاره‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه‌

په‌یام

دادگای فیدراڵی له‌ عێراق، فالح فه‌یاز سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراقی گێڕایه‌وه‌ بۆ سه‌ر كاره‌كه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقه‌وه‌، له‌كاره‌كه‌ی‌ دوورخرابووه‌وه‌.

له‌ راگه‌یاندراوێكدا كه‌ له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی فالح فه‌یازه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ دادگای فیدراڵی بڕیاره‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌باره‌ی له‌كاردوورخستنه‌وه‌ی فه‌یازی هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه‌ و، ناوبراوی گێڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ سه‌ر پۆسته‌كه‌ی كه‌ له‌ یه‌ك كاتدا راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراقه‌.

له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ بۆئه‌وه‌كراوه‌ ئه‌و هۆكارانه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی ئه‌و به‌رپرسه‌ی پێ له‌ كار دوورخستووه‌ته‌وه‌ قایلی كارپێكردن نییه‌ و، له‌گه‌ڵ مادده‌كانی ده‌ستووردا یه‌كناگرێته‌وه‌.


293 جار خوێندراوەتەوە
15/10/2018

بابەتی زیاتر