Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان: له‌ یه‌مه‌ن 13 ملیۆن كه‌س ڕووبه‌ڕووی برسێتی بووه‌ته‌وه‌

په‌یام

رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت: به‌هۆی جه‌نگی یه‌مه‌نه‌وه‌ (13) ملیۆن كه‌س له‌و وڵاته‌ رووبه‌ڕووی برسێتی بونه‌ته‌وه‌ و ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆی خراپترین " قات و قڕیی" سه‌ده‌ له‌ جیهاندا.

لیزا گرانده‌، نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌ یه‌مه‌ن رایگه‌یاند كه‌می خۆراك و برسێتی ژیانی (13) ملیۆن یه‌مه‌نیی خستوه‌ته‌ ژێر هه‌ڕه‌شه‌وه‌ و ده‌بێت مرۆڤایه‌تی به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ یه‌مه‌ن روده‌دات هه‌ست به‌ شه‌رمه‌زاریی بكات.

نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان هۆشداریی داوه‌ ئه‌گه‌ر كۆتایی به‌و جه‌نگه‌ ماڵوێرانكه‌ره‌ له‌ یه‌مه‌ن نه‌هێنرێت، جگه‌ له‌ ئاواره‌بوونی ملیۆنه‌ها كه‌س، ئه‌و وڵاته‌ رووبه‌ڕووی گه‌وره‌ترین قه‌یرانی نه‌بونی خۆراك ده‌بێته‌وه‌ و ئه‌وه‌ش خراپترین قات و قڕیی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی له‌ جیهاندا لێده‌كه‌وێته‌وه‌.

نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان داوای له‌ هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی به‌ سه‌ركردایه‌تی سعودیه‌ كردوه‌ كه‌ هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانی بۆ سه‌ر یه‌مه‌ن رابگرێت، چونكه‌ زۆربه‌ی قوربانییان كه‌سانی مه‌ده‌نی و بێتاوانن.

جه‌نگی یه‌مه‌ن له‌ ناوه‌ڕاستی ساڵی (2015) له‌ نێوان ده‌سه‌ڵاتداران و چه‌كدارانی حوسی له‌و وڵاته‌ ده‌ستی پێكردوه‌ و تائێستا نزیكه‌ی (10)هه‌زار كه‌س كوژراون.

261 جار خوێندراوەتەوە
15/10/2018

بابەتی زیاتر