Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

14 كارمه‌ندی‌ ئاسایشی‌ ئێران له‌ نێوان سنووری‌ پاكستان و ئێران رفێندران


په‌یام

له‌ شاری میرجاوه‌ی سه‌ربه‌ ویلایه‌تی سیستان و به‌لوچستان سه‌ر سنووری ئێران و پاكستان، 14 كارمه‌ندی ئاسایش رفێندران.

ته‌له‌فزیۆنی ده‌وڵه‌تی ئێران رایگه‌یاند كه‌، كاته‌كانی به‌یانی 14 كارمه‌ندی ئاسایش له‌لایه‌ن گرووپێكه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ی سنووری شاری میرجاوه‌ رفێندراون.

ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوە كه‌ حه‌وت له‌ رفێندراوان چه‌كداری به‌سیج، پێنجیان سنوورپارێز و دووانیان ئه‌ندامی هه‌واڵگری سوپای پارێزه‌رانی شۆڕشن.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، له‌ كاتێكدا رێكخراوی "جه‌یشول عه‌دل" كه‌ له‌ ویلایه‌تی سیستان به‌لوچستان چالاكی ئه‌نجام ده‌دات، له‌ هه‌ژماری تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رپرسیاریەتی خۆی له‌ رووداوه‌كه‌ راگه‌یاندووه‌ و، به‌رپرسانی ئێرانی هێشتا روونكردنه‌وه‌ی فه‌رمیان بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه‌.

334 جار خوێندراوەتەوە
16/10/2018

بابەتی زیاتر