Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

حكومه‌ت هه‌رێم پێنج بڕیاری‌ له‌باره‌ی‌ مامه‌ڵه‌ و بازرگانی‌ كردن به‌ ده‌رمانه‌وه‌ ده‌ركرد


ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان پێنج بڕیاری‌ له‌باره‌ی‌ مامه‌ڵه‌ و بازرگانی‌ كردن به‌ ده‌رمانه‌وه‌ ده‌ركرد.

بڕیاره‌كانی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ هه‌رێم به‌ وردی‌ باسی‌ له‌ چۆنێتیی‌ بازرگانیكردن به‌ ده‌رمانه‌وه‌ كردووه‌، كه‌ تێیدا هاتووه‌ "ڕێگه‌ نادرێت ده‌رمانساز ببێته‌ خاوه‌نی زیاتر له‌ یه‌ك مۆڵه‌تی ده‌رمانخانه‌ و كۆگای ده‌رمان و، پێویسته‌ خاوه‌نی مۆڵه‌ت خۆی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و شوێنانه‌ بێت".

هه‌روه‌ها به‌پێی‌ بڕیاره‌كان "جگه‌ له‌ پزیشكی ده‌رمانساز، هیچ كه‌س و لایه‌نێك مافی فرۆشتنی ده‌رمان و ئاماده‌كردن و پاراستن و تۆماركردنی له‌ تۆماری وه‌سفی پزیشكی نییه‌ و، ده‌رمانسازبیش بۆی نییه‌ هیچ ده‌رمانێك به‌ بێ ڕه‌چه‌ته‌ی پزیشكی پسپۆڕ سه‌رف بكات جگه‌ له‌و ده‌رمانانه‌ی كه‌ سه‌ندیكای ده‌رمانسازانی كوردستان به‌ هه‌ماهه‌نگیی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌ستنیشانیان ده‌كات".

له‌ بڕیاره‌كانی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ وه‌زیراندا هاتووه‌ "پێویسته‌ له‌سه‌ر گشت ده‌رمانخانه‌كان تۆماری وه‌سفی پزیشكییان به‌ مه‌رجی‌ دیاریكراوه‌وه‌ هه‌بێت و، له‌ كاتی نووسینی ڕه‌چه‌ته‌ی پزیشكیی ده‌رمانیش بۆ نه‌خۆش ته‌نها ناوی زانستی بنووسرێت نه‌وه‌كو ناوی بازرگانی یان كۆمپانیا".

هه‌روه‌ها ڕێككه‌وتن به‌ هه‌ر شێواز و له‌ژێر هه‌ر پاساوێكدا بێت له‌ نێوان پزیشك و ده‌رمانساز و مه‌ندووبی كۆمپانیاكانی بواری ده‌رمان كه‌ مه‌به‌ست لێی بازرگانی و سوودی كه‌سی بێت، قه‌ده‌غه‌ كراوه‌.

ئه‌نجوومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ هه‌رێم ڕایگه‌یاندووه‌ "هه‌ر كه‌سێك به‌ پێچه‌وانه‌ی یاسا و ڕێنماییه‌ كارپێكراوه‌كان به‌بێ مۆڵه‌تی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به‌ قاچاخ مامه‌ڵه‌ به‌ ده‌رمان و پێداویستی پزیشكییه‌وه‌ بكات، پێویسته‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و دامه‌زراوه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی سكاڵایان له‌ دژ تۆمار بكه‌ن".

بڕیاریش دراوه‌ چاوخشاندنه‌وه‌ به‌ كۆمپانیاكانی ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی بكرێت و، دامه‌زراندن و تۆماركردنی كۆمپانیای نوێڕابگیرێت.


830 جار خوێندراوەتەوە
16/10/2018

بابەتی زیاتر