Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ دۆسییه‌ی خاشقچی گه‌یشته‌ سعودیه‌و له‌گه‌ڵ شا سه‌لمان كۆبوه‌وه‌


په‌یام

وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌باره‌ی‌ دۆسیه‌ی‌ بێسه‌روشوێنبوونی‌ جه‌مال خاشقچییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ شای‌ سعوودیه‌ كۆبووه‌وه‌. ته‌له‌فزیۆنی سی ئێن ئێنی ئه‌مریكیش ئاشكرای‌ كرد: ڕیاز به‌نیازه‌ دان به‌ گیانله‌ده‌ستدانی‌ خاشقچی‌ له‌ كاتی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ناو كونسووڵخانه‌كه‌یدا بنێت و، ڕووداوه‌كه‌ش بخاته‌ ئه‌ستۆی‌ چه‌ند كه‌سێك.

مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا، به‌ فه‌رمانی‌ دۆناڵد تره‌مپ بۆ گفتوگۆ سه‌باره‌ت به‌ بێسه‌روشوێنبوونی‌ جه‌مال خاشقچیی‌ ڕۆژنامه‌نووس سه‌ردانی‌ سعوودیه‌ی‌ كرد.

پۆمپیۆ له‌گه‌ڵ شا سه‌لمانی‌ پاشای‌ سعوودیه‌ كۆبووه‌وه‌، به‌پێی‌ میدیاكانی‌ سعوودیه‌ په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كانی‌ ڕیاز و واشنتۆن و، پرسه‌ هه‌نووكه‌ییه‌كانیان تاووتوێ‌ كردووه‌، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ سه‌باره‌ت به‌ دۆسیه‌ی‌ خاشقچی‌ ئاشكرا نه‌كراوه‌.

له‌ لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ ته‌له‌فزیۆنی سی ئێن ئێنی‌ ئه‌مریكی‌ له‌ زاری‌ دوو سه‌رچاوه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌ "كه‌ خاشقچی له‌ كاتی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ناو كونسووڵخانه‌ی سعوودیه‌ له‌ ئیسته‌نبووڵ گیانی له‌ده‌ست داوه‌".

سی ئێن ئێن ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ سعوودیه‌ سه‌باره‌ت به‌ دیارنه‌مانی خاشقچی ڕاپۆرتێكی ئاماده‌ كردووه‌ كه‌ تێیدا دانی‌ به‌ گیانله‌ده‌ستدانی‌ خاشقچیدا ناوه‌ و ده‌یه‌وێـت وه‌كو ڕووداوێكی‌ هه‌ڵه‌ بیناسێنێت.

به‌پێی‌ زانیارییه‌كانی‌ سی‌ ئێن ئێن "سعودیه‌ به‌نیازه‌ ڕووداوه‌كه‌ بخاته‌ ئه‌ستۆی‌ چه‌ند كه‌سێك كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یان ئه‌نجام داوه‌ و، له‌ ڕاپۆرتی‌ خۆیدا ڕایبگه‌یه‌نێت كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ به‌ بێ وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی پێویست له‌ سه‌رووی خۆیانه‌وه‌ ئه‌و كاره‌یان ئه‌نجام داوه‌".

528 جار خوێندراوەتەوە
16/10/2018

بابەتی زیاتر