Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا.. به‌هۆی زریانی مایكڵــه‌وه‌ 19 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا


په‌یام

به‌هۆی كاریگه‌ری باهۆزی مایكڵ كه‌ باڵی به‌سه‌ر باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌مریكادا كێشاوه‌ له‌ دوێنێوه‌ 19 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.


به‌پێی هه‌واڵێكی ته‌له‌ڤیزیۆنی سی ئێن ئێن، باهۆزی مایكڵ كه‌ هه‌فته‌یه‌كه‌ ڕوی له‌ ئه‌مریكا كردووه‌و كاریگه‌ری كردووه‌ته‌ سه‌ر هه‌ریه‌ك له‌ ویلایه‌ته‌كانی ڤێرجینیا و فلۆریدا و كارۆلینا و جۆرجیا, به‌هۆیه‌وه‌ 19 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
هه‌روه‌ها به‌هۆی باهۆزی مایكڵه‌وه‌ كاره‌بای نزیكه‌ی 150 هه‌زار هاووڵاتی پچڕاوه‌.

هاوكات زیانه‌كانی ئه‌و باهۆزه‌ تاوه‌كو ئێستا به‌ بڕی چوارملیۆن و 500 هه‌زار دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت.

له‌ماوه‌ی 100 ساڵی ڕابردوودا یه‌كه‌مجاره‌ فلۆریدا باهۆزی له‌م شێوه‌ به‌خۆیه‌وه‌ ده‌یبینێت و باهۆزی مایكڵ له‌دوای "زریانی ئه‌ندریوَی" ساڵی 1992 توندترین باهۆزه‌ له‌ وشكانییه‌كانی ئه‌مریكای دابێت.


537 جار خوێندراوەتەوە
16/10/2018

بابەتی زیاتر