Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

روسیاو ئێران رێكه‌وتوون به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بۆ یه‌ك ملیۆن به‌رمیلی رۆژانه‌ زیادبكه‌ن


په‌یام

ئاژانسی هه‌واڵیی "تاس"ی ڕووسی ئاشكرایكرد بێژه‌ن زه‌نگه‌نه‌ وه‌زیری نه‌وتی ئێران، له‌گه‌ڵ ئه‌لیكسه‌نده‌ر نۆڤاك وه‌زیری وزه‌ی ڕووسیا ڕێككه‌وتوون كه‌ هه‌ردوو وڵات به‌ هاوبه‌شی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بۆ یه‌ك ملیۆن به‌رمیل له‌ ڕۆژێكدا زیاد بكه‌ن.

ئاژانسی هه‌واڵیی "تاس" ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ ئه‌لیكسه‌نده‌ر نۆڤاك له‌گه‌ڵ بێژه‌ن زه‌نگه‌نه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه‌ له‌ مۆسكۆ به‌ڕێوه‌چووه‌ ژماره‌یه‌ك پرسی گرنگیان تاوتوێكردووه‌, له‌وانه‌ پرسی زیادكردنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌ داهاتوودا، ئه‌ویش له‌ چوارچێوه‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی ڕێكخراوی ئۆپیك.

هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری وزه‌ی ڕوسیا و وه‌زیری نه‌وتی ئێران هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ زیادبوونی خواست له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌كانی وزه‌ له‌ جیهان و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وتی‌ خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌كاندا كردووه‌.

دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش ئه‌لیكسه‌نده‌ر نۆڤاك ڕایگه‌یاندووه‌: له‌گه‌ڵ وه‌زیری نه‌وتی ئێران ڕێككه‌وتوون كه‌ هه‌ردووڵات به‌ هاوبه‌شی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بۆ یه‌ك ملیۆن به‌رمیل له‌ ڕۆژێكدا زیاد بكه‌ن.

به‌ پێی ئاماری وه‌زاره‌تی وزه‌ی ڕووسیا، به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌و وڵاته‌ گه‌یشتووه‌ته‌ 11 ملیۆن و 22 هه‌زار به‌رمیل له‌ ڕۆژێكدا و هاوكات به‌ پێی ڕێكخراوی ئۆپیك، به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی ئێران گه‌یشتووه‌ته‌ سێ ملیۆن و 45 هه‌زار به‌رمیل له‌ ڕۆژێكدا.

له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه‌، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌كاندا، ئاستی چوار ساڵی ڕابردوو تۆماركردووه‌ و گه‌یشتووه‌ته‌ 86 دۆلار.

658 جار خوێندراوەتەوە
16/10/2018

بابەتی زیاتر