Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا به‌ڕێوه‌نابرێ


په‌یام

كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند: هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا به‌ڕێوه‌نابرێ.

دوای ئه‌وه‌ی  22ی كانوونی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ بۆ ڕۆژی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا دیاریكرابوو, مه‌عن هیتاوی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌ واده‌ی دیاریكراوی خۆی ئه‌نجامنادرێت، به‌پێی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان كه‌ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ په‌سه‌ندكراوه‌ كۆمسیۆن  پێویستی به‌ شه‌ش مانگ  هه‌یه‌ بۆ ئاماده‌كاریی هه‌ڵبژاردنه‌كان.

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران ڕونیشیكردووه‌ته‌وه‌: كه‌ كۆمسیۆن بۆ دیاریكردنی واده‌یه‌كی نوێ بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان كۆبونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵیدا ئه‌نجامداوه‌ و تاوتوێی واده‌كه‌ كراوه‌ و له‌به‌رئه‌وه‌ی كاری كۆمسیۆن ئێستا ڕاگیراوه‌، پێویسته‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی نوێی عێراقدا بۆ دیاریكردنی واده‌یه‌كی نوێ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان وتوێژبكرێت.

مه‌عن هیتاوی جه‌ختیشیكردووه‌ته‌وه‌:  لانیكه‌م نزیكه‌ی‌ ساڵێكیان پێویسته‌ بۆ ئاماده‌كاریی هه‌ڵبژاردنه‌كان, به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا ئامێره‌كان له‌ كۆگاكانی كه‌رتی ڕه‌سافه‌ی شاری به‌غدا سوتێنران و كۆمسیۆن پێویستی به‌وه‌یه‌ كارتی نوێ بۆ ده‌نگده‌ران ده‌ربكات و ئامێری نوێ بكڕێت.

276 جار خوێندراوەتەوە
17/10/2018

بابەتی زیاتر