Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌موو زانیارییه‌كان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ سعودییه‌ خاشقچی كوشتووه‌


په‌یام

ڕۆژنامه‌ی یه‌نی شه‌فه‌قی توركی‌ زانیاریی‌ ناو تۆماره‌ ده‌نگییه‌كه‌ی‌ كوشتنی‌ جه‌مال خاشقچیی‌ بڵاوكرده‌وه‌. به‌پێی‌ زانیارییه‌كان خاشقچی‌ له‌ناو ژووری‌ كونسووڵی‌ سعوودیه‌دا پاش ئه‌شكه‌نجه‌دان و كوشتنی‌، ته‌رمه‌كه‌ی‌ پارچه‌ پارچه‌ كراوه‌.

ڕۆژنامه‌ی یه‌نی شه‌فه‌قی نزیك له‌ حكومه‌تی توركیا، ئاشكرای‌ كرد "ئه‌و تۆمارده‌نگییانه‌ی‌ به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌ كه‌ كوشتنی‌ خاشقچی‌ له‌ناو كنسووڵخانه‌ سعوودیه‌دا له‌ ئیسته‌نبووڵ ده‌سه‌لمێنن".

به‌پێی‌ ئه‌و زانیارییانه‌ی‌ یه‌نی‌ شه‌فه‌ق بڵاویكردوونه‌ته‌وه‌ "جه‌مال خاشقچی‌ له‌ناو ژووری‌ كونسووڵی‌ سعوودیه‌دا لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵدا كراوه‌ و ئه‌شكه‌نجه‌ی‌ زۆر دراوه‌".
هه‌روه‌ها ئاشكرای‌ كردووه‌ "له‌ كاتی‌ لێكۆڵینه‌وه‌دا په‌نجه‌ی‌ جه‌مال خاشقچی‌ بڕدراوه‌ و، دواتر سه‌ریان بڕیوه‌ و ته‌رمه‌كه‌یان پارچه‌ پارچه‌ كردووه‌".

یه‌نی‌ شه‌فه‌ق ڕایگه‌یاندووه‌ "له‌ تۆماره‌ ده‌نگییه‌كه‌دا محه‌مه‌د عوته‌یبی‌ كونسووڵی‌ سعوودیه‌ ده‌ڵێت: جه‌مال خاشقچی‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ كونسووڵخانه‌كه‌ بكوژن به‌م شێوه‌یه‌ سه‌ری‌ منیش تیا ده‌به‌ن، به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ هه‌ڕه‌شه‌یان لێ‌ كردووه‌ و پێیان وتووه‌ ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت بژین ئه‌وا بێده‌نگ به‌".

لای‌ خۆیشیه‌وه‌ كه‌ناڵی‌ جه‌زیره‌ی‌ قه‌ته‌ری‌ زانیاریی‌ ئه‌وه‌ی‌ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ "خاشقچی‌ له‌ ماوه‌ی‌ حه‌وت خوله‌كدا له‌ ژووری‌ كونسووڵی‌ سعوودیه‌دا ئه‌شكه‌نجه‌ دراوه‌ و، پارچه‌ پارچه‌ كراوه‌، به‌ڵام نازانرێت پارچه‌كانی‌ ته‌رمه‌كه‌ی‌ چی‌ لێكراوه‌".

ڕۆژنامه‌ی‌ نیویۆرك تایمزیش بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ "ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ تۆمه‌تبارن به‌ كوشتنی‌ خاشقچی‌، په‌یوه‌ندییان به‌ محه‌مه‌د بن سه‌لمان شازاده‌ی‌ سعوودیه‌وه‌ هه‌یه‌ و، هه‌ندێكیان له‌ سه‌فه‌ره‌كانی‌ بۆ پاریس و نیویۆرك له‌گه‌ڵیدا بوون".

1048 جار خوێندراوەتەوە
17/10/2018

بابەتی زیاتر