Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نێچیرڤان بارزانی و عه‌بادی چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدایان تاوتوێكرد


په‌یام 

نێچیرڤان بارزانی‌ سه‌رۆكی حكومه‌تی‌ هه‌رێم و سه‌ردانی‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق كرد و چه‌ند پرسێكیان تاوتوێ كرد.

نووسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق رایگه‌یاند كه‌ ئه‌مڕۆ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران پێشوازی‌ له‌ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی كوردستان كردوه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌كراوه‌ كه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم جه‌ختیان له‌ به‌رده‌وامیدان به‌ وتووێژه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی‌ نێوان به‌غدا و هه‌ولێر كرده‌وه‌.

نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق رایگه‌یاندوه‌ له‌ دیداره‌كه‌دا عه‌بادی و نێچیرڤان بارزانی بارودۆخی‌ سیاسی‌ و ئه‌منی‌ و ئابووی‌ وڵات و هه‌ماهه‌نگی‌ نێوان ناوه‌ند و هه‌رێمیان تاووتوێكرد به‌ ئامانجی‌ په‌ره‌پێدانی‌ هاوكاری‌ هاوبه‌ش و به‌رده‌وامی‌ به‌دواداچوون بۆ شانه‌ تیرۆریستییه‌كان.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌وه‌ كرایه‌وه‌ كه‌ وتووێژ گفتوگۆ له‌ چوارچێوه‌ی‌ ده‌ستووردا هاوكارده‌بێت له‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان له‌ پێناو خزمه‌تكردنی‌ وڵاتدا.

391 جار خوێندراوەتەوە
17/10/2018

بابەتی زیاتر