Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سێ رۆژه‌ خوێندكارانی‌ كۆلێژی‌ ددانی‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ خۆپیشاندان ده‌كه‌ن


په‌یام 

گردبوونه‌وه‌ی‌ ناڕه‌زایی خوێندكارانی‌ كۆلێژی‌ ددانی‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ ماوه‌ی‌ سێ‌ ڕۆژه‌ به‌رده‌وامه‌و تائێستاش هیچ كام له‌لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندی‌ داره‌كان گوێیان به‌داواكاریه‌كانیان نه‌داوه‌.

ئه‌و خوێندكارانه‌ ده‌ڵێن:" ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانیان له‌به‌رامبه‌ر دانه‌مه‌زراندنی‌ ده‌رچوانی‌ به‌شه‌كه‌یانه‌ كه‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ پێویستی‌ به‌ڕاژه‌كه‌یانه‌ به‌ڵام له‌ساڵی‌ 2014ده‌وه‌ هیچ ده‌رچووێكی‌ دامه‌زاندووه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌شه‌كه‌ی‌ ئه‌وان هیچی‌ كه‌متر نیه‌ له‌گه‌ڵ خوێنكارێك كه‌له‌زانكۆیه‌كی‌ ئه‌هلی‌ ده‌خوێنێت، چونكه‌ ساڵانه‌ له‌به‌رامبه‌ر كڕینی‌ مادده‌ی‌ تاقیگه‌ هه‌ر خوێنكارێك بڕی‌ زیاتر له‌ سێ‌ ملیۆن دیناری‌ لێ‌ وه‌رده‌گیرێت." 

ئه‌و خوێنكارانه‌ كه‌ڕۆژانه‌ له‌به‌رده‌م كۆلێژه‌كه‌یان له‌كه‌مپی‌ كۆنی‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ خۆپیشاندان ئه‌نجام ده‌ده‌ن ده‌ڵێن" ئه‌گه‌ر حكومه‌ت به‌ئیجابی‌ وه‌ڵامی‌ داواكاریه‌كانیان نه‌داته‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌بن له‌ گردبوونه‌وه‌و ناڕه‌زایی".


291 جار خوێندراوەتەوە
17/10/2018

بابەتی زیاتر