Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌ڵه‌بجه‌.. پاسێكی ئێرانی به‌ بڕێكی زۆر ده‌رمانه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا


په‌یام 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گومرگی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئۆتۆمبێلێكی ئێرانی له‌ جۆری پاسی نه‌فه‌رهه‌ڵگر راگه‌یاند كه‌ بڕێكی زۆر ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی به‌شێوه‌ی نهێنی‌و به‌قاچاغ هێنابووه‌ نێوخۆی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گومرگی هه‌ڵه‌بجه‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌‌و له‌ یه‌كه‌م چالاكییدا ده‌ستی به‌سه‌ر ئه‌و پاسه‌ ئێرانیه‌دا گرت كه‌ ده‌رمان‌و پێداویستی پزیشكی به‌ قاچاغ هێنابووه‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ئۆتۆمبێله‌كه‌ و ده‌رمان و پێداویستییه‌ پزیشكییه‌ ده‌ستبه‌سه‌رداگیراوه‌كان، ئێستا له‌نێو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گومرگی سلێمانین‌و شۆفێره‌كه‌ و ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ پشت ئه‌و كاره‌وه‌ن ڕووبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێنه‌وه‌.

پۆلیسی گومرگی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاشكرای‌ كرد ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ له‌ ده‌روازه‌ی باشماخه‌وه‌ هاتووه‌ته‌ هه‌رێم‌و ده‌یویست بڕێكی زۆر له‌ ده‌رمان‌و كه‌لوپه‌لی پزیشكی به‌ نایاسایی و قاچاغ و شاراوه‌‌و بهێنێته‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌.

633 جار خوێندراوەتەوە
17/10/2018

بابەتی زیاتر