Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری سووریا ده‌ستله‌كارده‌كێشێته‌وه‌


په‌یام 

(ستافان دی مستورا) نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری سووریا به‌ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی راگه‌یاند: له‌ كۆتایی مانگی داهاتوو واز له‌ پۆسته‌كه‌ی ده‌هێنێت.

(دی مستورا) كه‌ به‌ مه‌به‌ستی پێدانی زانیاری له‌باره‌ی دوایین پێشهاتی سووریا كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی ساز كرد، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌ به‌ هۆكاری خێزانییه‌وه‌ له‌ كۆتایی ئه‌و مانگه‌ واز له‌ پۆسته‌كه‌ی ده‌هێنێت.

(ستافان دی مستورا) كه‌ ماوه‌ی چوار ساڵ و چوار مانگه‌ نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری سووریا، رایگه‌یاند: له‌و ماوه‌ كورته‌ی ماویه‌شیه‌تی به‌ شێوه‌یه‌كی كارا كارده‌كات.

له‌ ماوه‌ی حه‌وت ساڵی قه‌یران و شه‌ڕی نێوخۆی سووریا سێیه‌م جاره‌ ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ بۆ ئه‌و پۆسته‌ ده‌ستنیشان ده‌كرێت ده‌ستله‌كار ده‌كێشێته‌وه‌، پێشتریش هه‌ریه‌ك له‌ (كۆفی عه‌نان)و (ئه‌خزه‌ر ئیبراهیمی) به‌هۆكاری جیا جیا به‌ هه‌مان شێوه‌ ده‌ستیان له‌ كار كێشاوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا قه‌یرانی سووریا به‌رده‌وامه‌. 

285 جار خوێندراوەتەوە
17/10/2018

بابەتی زیاتر