Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ڤیدیۆ.. له‌ روسیا خوێندكارێك به‌ ده‌ستڕێژی گولـله‌ 17 خوێندكاری دیكه‌ ده‌كوژێت


په‌یام 

خوێندكارێكی زانكۆ له‌ ناوچه‌یه‌كی‌ سه‌ر به‌ رووسیا ده‌سترێژی گوله‌ی‌ له‌ هاوپۆله‌كانی‌ كرد و 17 كه‌سی كوشت و ده‌یانی‌ دیكه‌شی بریندار كرد.

به‌رپرسانی‌ هه‌رێمی كریمیا رایانگه‌یاندوه‌ خوێندكارێكی‌ ته‌مه‌ن 22 ساڵی زانكۆ له‌ ناوچه‌ی كریمیای سه‌ر به‌ رووسیا ده‌ستڕێژی گولله‌ی له‌ هاوپۆله‌كانی كرد و 17 كه‌سی كوشت، و ده‌یان كه‌سی‌ دیكه‌ی‌ بریندار كرد و دواتریش خۆی كوشت.

به‌وته‌ی شایه‌تحاڵه‌كان، جگه‌ له‌ ته‌قه‌كردن، له‌كاتی رووداوه‌كه‌دا ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌كیش بیستراوه‌ و به‌رپرسانی‌ روسیاش لێدوانی‌ جیاوازیان له‌وباره‌یه‌وه‌ داوه‌.

هاوكات ڤلادیمیر پووتین، سه‌رۆكی رووسیا له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا هاوسۆزی خۆی بۆ خێزانی قوربانییه‌كان ده‌ربڕی و هێرشه‌كه‌ی به‌ "تاوانێكی گه‌وره‌" وه‌سفكرد و په‌یمانیدا به‌ وردی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌و باره‌وه‌ بكه‌ن.


1090 جار خوێندراوەتەوە
17/10/2018

بابەتی زیاتر