Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی توركیا پشكنین بۆ ماڵی سه‌ركونسوڵی سعودیه‌ له‌ ئه‌سته‌نبوڵ ده‌كه‌ن



په‌یام

پۆلیسی توركیا ته‌واوی ڕێگه‌كانی چوونه‌وه‌ سه‌ر ماڵی (محه‌ممه‌د عوته‌یبی) سه‌ركونسوڵی سعودیه‌ له‌ شاری‌ ئه‌سته‌نبوڵی به‌ ڕووی ڕێبواران‌و ڕۆژنامه‌نووساندا، داخست.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵی (ئه‌نادۆڵ)ی توركی، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی پۆلیسی توركیا دوای‌ ئه‌وه‌ دێت تیمێك له‌ ئه‌ندامانی گرووپی لێكۆڵینه‌وه‌ی سعوودی له‌ رووداوی دیارنه‌مانی (جه‌مال خاشقچی)ی رۆژنامه‌نووس گه‌یشتنه‌ شوێنه‌كه‌.

ئه‌و هه‌نگاوه‌ی پۆلیسی توركیا به‌ مه‌به‌ستی ده‌ستپێكردنی لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌ ماڵی سه‌ر كونسوڵی سعودیه‌ دێت‌و تا ته‌واوكردنی لێكۆڵینه‌وه‌كانیش به‌رده‌وام ده‌بێت.

لای‌ خۆیه‌وه‌، سه‌رۆكی لیژنه‌ی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی تایبه‌ت به‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌ داوای كرد نهێنێییه‌كانی كوشتنی (جه‌مال خاشقچی) ئاشكرا بكرێن‌و پارێزبه‌ندییش له‌سه‌ر بكه‌رانی ئه‌و ڕووداوه‌ هه‌ڵبگیرێت‌و له‌ دادگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تییدا دادگایی بكرێن.

له‌ ڕۆژی دووی ئه‌م مانگه‌وه‌‌و دوای‌ ئه‌وه‌ی به‌پێی خۆی چووه‌ نێو باڵه‌خانه‌ی‌ كونسوڵگه‌ریی سعودیه‌ له‌ ئه‌سته‌نبوڵ، تائێستا هیچ شوێنه‌وارێك له‌ (جه‌مال خاشقچی) ڕۆژنامه‌نووسی سعودی نییه‌‌و هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان بۆ ئه‌وه‌ ده‌چن له‌نێو كونسوڵخانه‌كه‌دا، به‌شێوه‌یه‌كی دڕاندانه‌ كوژرا بێت.


303 جار خوێندراوەتەوە
18/10/2018

بابەتی زیاتر