Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی خاڵی گومرگی كه‌ركوك - سلێمانی ده‌ستگیركران


په‌یام

به‌ تۆمه‌تی وه‌رگرتنی به‌رتیل سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی خاڵی گومرگی كه‌ركوك - سلێمانی ده‌ستگیركران.


دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك هاوولاَتی و بازرگان و خاوه‌ن كارگه‌كان سكالاَیان دژی فه‌رمانبه‌رانی خاڵی گومرگیی كه‌ركوك - سلێمانی تۆمار كرد، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق داوای له‌ ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ كرد لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و پرسه‌ بكات.

به‌پێی زانیاریه‌كان، دوای لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه‌، كه‌  ئه‌و مامه‌ڵه‌ و نوسراوانه‌وه‌ی ڕاده‌ستی خاڵی گومرگی كه‌ركوك - سلێمانی كراون، ده‌ستكاری كراون و بڕی پاره‌ی گومرگه‌كه‌ له‌لایه‌ن به‌رپرس و كارمه‌ندانی ئه‌و خاڵه‌ گومرگییه‌وه‌ زیاد كراوه‌،بۆیه‌ به‌ فه‌رمانی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عێراق و به‌ تۆمه‌تی وه‌رگرتنی به‌رتیل، سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و خاڵه‌ گومرگییه‌ ده‌ستگیركراون.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، دوای  دانانانی خاڵه‌ گومرگییه‌كانی كه‌ركوك - سلێمانی و كه‌ركوك - هه‌ولێر، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك و نوێنه‌رانی كورد له‌ په‌رله‌مانی عێراق داوای هه‌ڵگرتنی ئه‌و خاڵه‌ گومرگییانه‌یان كردو، به‌كارێكی نایاسایی له‌قه‌ڵه‌میاندا.


1300 جار خوێندراوەتەوە
18/10/2018

بابەتی زیاتر