Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا داوای تۆماره‌ ده‌نگییه‌كانی كوشنتی جه‌مال خاشقچی ده‌كات


په‌یام

ئه‌مریكا داوای تۆماره‌ ده‌نگییه‌كانی كوشنتی جه‌مال خاشقچی ده‌كات و ، یه‌كێكه‌له‌ تۆمه‌تباره‌كانیش،له‌سعودیه‌ به‌ڕوداوێكی گوماناویی گیانی له‌ده‌ستدا .

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌لێدوانێكدا سه‌باره‌ت جه‌مال خاشقچی ڕۆژنامه‌نوسی دیاری سعودیه‌، رایگه‌یاند: تا ئێستا دڵنیانین تۆمارێكی ده‌نگیی هه‌بێت كه‌ كوشتنی جه‌مال خاشقچی له‌ كۆنسوڵخانه‌ی سعودیه‌ له‌ توركیا پشتڕاست بكاته‌وه‌، به‌ڵام داویانكردوه‌ ئه‌گه‌ر بوونی هه‌بێت با ڕاده‌ستیان بكه‌ن، تاوه‌كو ئه‌وانیش بڕیارێكی گونجاو له‌وباره‌یه‌وه‌ بده‌ن.

وتیشی: چاوه‌ڕوانی ئه‌و راپۆرت و ورده‌كاریانه‌ن كه‌ مایك پۆمپێیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ میانی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ سعودیه‌ و توركیا ده‌ستیكه‌وتووه‌و، پێده‌چێت تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ راستیه‌كان ڕوون ببێته‌وه‌.
ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌: به‌پێی زانیارییه‌كان، پاش سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ سعودیه‌ و توركیا، ریاز بڕی 100ملیۆن دۆلاری له‌ چوارچێوه‌ی شه‌ڕی سوریا ڕه‌وانه‌ی ئه‌مریكا كردوه‌.

هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ مشعه‌ل سه‌عید ئه‌لبوستانی كه‌ یه‌كێكه‌ له‌و كه‌سانه‌ی تۆمه‌تباره‌ به‌كوشتنی جه‌مال خاشقچی، به‌ڕوداوێكی هاتووچۆ گیانی له‌ده‌ستدا، سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵیش ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌ ناوبراو له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاَتدارای سعودیه‌وه‌  به‌پلان كوژرابێت. 


401 جار خوێندراوەتەوە
18/10/2018

بابەتی زیاتر