Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌ڵوێستی‌ فه‌رمی‌ ئێران‌و عێراق‌و لوبنان له‌ باره‌ی‌ دۆسیه‌ی‌ خاشقچییه‌وه‌


په‌یام

هه‌ریه‌كه‌ له‌ ئێران‌و عێراق‌و لوبنان هه‌ڵوێستی‌ فه‌رمی‌ خۆیان له‌ باره‌ی‌ دۆسیه‌ی‌ رۆژنامه‌نووس جه‌مال خاشقچییه‌وه‌ رونكرده‌وه‌و رایانگه‌یاندووه‌ چاوه‌روانی‌ ئه‌نجامی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌كه‌ن.


وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ئیبراهیم جه‌عفه‌ری ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌ بێ سه‌روشوێنبوونی رۆژنامه‌نووسی سعوودی، جه‌مال خاشقچی پێشێلكاریه‌ به‌رامبه‌ر مافه‌كانی مرۆڤ و، ئه‌وه‌ "نامۆ، مایه‌ی سه‌رسوڕمان و قبووڵ نه‌كراوه‌".

هاوكات وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لوبنان، جیبران باسیل رایگه‌یاند: "(له‌باره‌ی بێ سه‌روشوێنبوونی خاشقچی) پێویسته‌ چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی لێكۆلینه‌وه‌كه‌بین بۆ نیشاندانی هه‌ڵویستی فه‌رمی. به‌دڵنیاییه‌وه‌ له‌و بابه‌ته‌دا له‌ پاڵ راستیدا ده‌بین".

یاریدەدەری تایبەتی عەلی لاریجانی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، ئاشکرایکرد دەنگۆکانی کوژرانی رۆژنامەوانی سعوودیی، جەمال خاشقچی، دوورنیین لە چاوەڕوانییەکان بەڵام ئەوان چاوەڕێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی تورکیا لەوبارەیەوە دەکەن.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی رووسیالیەوم، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان ئاماژەی بەوەکرد دەنگۆکانی کوژرانی رۆژنامەوانی سعوودیی، جەمال خاشقچی، دوورنیین لە چاوەڕوانییەکان.

راشیگەیاندووە "لەبارەی خاشقچییەوە ئێمە چاوەڕێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی تورکیا لەوبارەیەوە دەکەین".

 

385 جار خوێندراوەتەوە
18/10/2018

بابەتی زیاتر