Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سعودیه‌.. تۆمه‌تبارێكی كوشتنی جه‌مال خاشقچی گیانی له‌ده‌ستدا


په‌یام 

ئه‌مڕۆ مشعه‌ل سه‌عید ئه‌لبوستانی كه‌ یه‌كێكه‌ له‌و كه‌سانه‌ی تۆمه‌تباره‌ به‌كوشتنی جه‌مال خاشقچی، به‌ڕوداوێكی هاتووچۆ گیانی له‌ده‌ستدا.

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌ ناوبراو له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیه‌وه‌  به‌پلان كوژرابێت.

گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌و تۆمه‌تباره‌ له‌ كاتێكدایه‌ دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ویله‌یه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا داوای راده‌ستكردنی به‌ڵگه‌ی ده‌نگی كوشتنه‌كه‌ی كردووه‌ ئه‌گه‌ر هه‌یه‌. 

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌لێدوانێكدا سه‌باره‌ت جه‌مال خاشقچی ڕۆژنامه‌نوسی دیاری سعودیه‌، رایگه‌یاند: تا ئێستا دڵنیانین تۆمارێكی ده‌نگیی هه‌بێت كه‌ كوشتنی جه‌مال خاشقچی له‌ كۆنسوڵخانه‌ی سعودیه‌ له‌ توركیا پشتڕاست بكاته‌وه‌، به‌ڵام داویانكردوه‌ ئه‌گه‌ر بوونی هه‌بێت با ڕاده‌ستیان بكه‌ن، تاوه‌كو ئه‌وانیش بڕیارێكی گونجاو له‌وباره‌یه‌وه‌ بده‌ن.

وتیشی: چاوه‌ڕوانی ئه‌و راپۆرت و ورده‌كاریانه‌ن كه‌ مایك پۆمپێیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ میانی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ سعودیه‌ و توركیا ده‌ستیكه‌وتووه‌و، پێده‌چێت تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ راستیه‌كان ڕوون ببێته‌وه‌.

هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ میدیاكانی بڵاویانكرده‌وه‌ تیمه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ی شوێنی رووداو  كه‌ بۆ به‌دواداچوون له‌ بێ سه‌روشوێنبوونی جه‌مال خاشقچی ، رۆژنامه‌وانی دیاری سعوودی  پێكهێنرابوو، دوای چوونیان بۆ كۆنسوڵخانه‌ی سعوودیه‌ له‌ ئیستانبوڵ، كاره‌كانیان له‌ ته‌لاری كۆنسوڵخانه‌كه‌ ته‌واو كردووه‌.

هه‌ر به‌ پێی زانیارییه‌كان ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی سعوودیه‌ش یاوه‌ری تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ی شوێنی ڕووداوه‌كه‌یان كردوه‌و، دوای ته‌واوبوونی كاره‌كانیش هه‌موو ئه‌ندامانی گرووپی كاری هاوبه‌ش و به‌رپرسانی ڕیازیش ته‌لاری كۆنسوڵخانه‌كه‌یان جێهێشتوه‌. 

1871 جار خوێندراوەتەوە
18/10/2018

بابەتی زیاتر