Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

واده‌ی پێشكه‌شكردنی فۆڕمی وه‌رگرتن له‌ زانكۆ و په‌یمانگا تایبه‌ته‌كان تا 27ی مانگ درێژكرایه‌وه‌


په‌یام 

واده‌ی پێشكه‌شكردنی فۆڕمی وه‌رگرتنی ده‌رچووانی 12ـی ئاماده‌یی له‌ زانكۆ و په‌یمانگا تایبه‌ته‌كان تا 27ی مانگ درێژكرایه‌وه‌.

به‌ پێی ڕاگه‌یاندراوێك كه‌ واژۆی  سه‌رپه‌رشتیاری زانكۆ و په‌یمانگا تایبه‌ته‌كانی هه‌رێمی كوردستانی له‌سه‌ره‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی وه‌رگرتنی قوتابیان له‌ زانكۆ و په‌یمانگا تایبه‌ته‌كان تا 27ی ئه‌م مانگه‌ نیشانداوه‌.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌، دوای ته‌واوبوونی ئه‌و واده‌یه‌ كه‌ وه‌زاره‌ت دیاریكردووه‌، ناوی ئه‌و فێرخوازانه‌ ڕاده‌گه‌ینرێت كه‌ داواكاریان پێشكه‌ش كردووه‌ تا زانكۆ و په‌یمانگا تایبه‌ته‌كان وه‌ربگیرێن.

درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی وه‌رگرتنی قوتابیان له‌ زانكۆو په‌یمانگا تایبه‌ته‌كان له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ دوا واده‌ی پێشكه‌شكردنی فۆڕمی وه‌رگرتن بوو له‌ زانكۆ و په‌یمانگا تایبه‌ته‌كان.

جێی ئاماژه‌یه‌ به‌هۆی جیاوازییه‌كی زۆر له‌ نێوان ده‌رچوانی خولی یه‌كه‌م و خولی دووه‌م هه‌روه‌ها نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوی زیاتر له‌ 25 هه‌زار قوتابی سیستمی وه‌رگرتنی قوتابیان له‌ زانكۆ و په‌یمانگا حكومییه‌كان ڕوبه‌ڕووی ناڕه‌زایی فراوان بۆته‌وه‌و قوتابیان وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا به‌گه‌رمكردنی بازاڕی زانكۆ و په‌یمانگا تایبه‌ته‌كان  تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.

319 جار خوێندراوەتەوە
18/10/2018

بابەتی زیاتر