Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عادل عه‌بدولمه‌هدی هۆشداری ده‌داته‌ وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كان له‌ ئه‌نجامدانی گرێبه‌ستی نایاسایی


په‌یام 

عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕاسپێردراوی عێراق  هۆشداری دایه‌ هه‌ندێك له‌ وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌ ئیمزاكردنی گرێبه‌سته‌ به‌په‌له‌كان و دامه‌زراندن دوور له‌ ڕێگا یاسایی و ئوسوڵییه‌كان.

عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، ده‌بینرێت له‌م ماوه‌ كه‌مه‌ی ڕابردوودا هه‌ندێك له‌ وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌ت گرێبه‌ستی به‌په‌له‌ و كاری دامه‌زراندن و ئاڵوگۆڕی كار و په‌یكه‌ری ئیدارییان ئه‌نجامداوه‌ دوور له‌ ڕێوشوێنه‌ یاساییه‌كان.

عه‌بدولمه‌هدی داوای له‌ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار و حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیره‌كانی حكومه‌ت كردووه‌، ڕێگری بكه‌ن له‌ هه‌ر ڕێوشوێنێكی نایاسایی و ناده‌ستوری، كه‌ ناچێته‌ ناو چوارچێوه‌ی ڕێكخستنی كاری ڕۆژانه‌وه‌.

داواشی له‌ وه‌زیر و ئه‌و لێپرسراوانه‌ی دیكه‌ كردووه‌ كه‌ په‌یوه‌ست نین به‌ وه‌زاره‌ته‌كانه‌وه‌، ڕێگری بكه‌ن له‌و هه‌نگاوانه‌.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا داوای له‌ په‌رله‌مانی عێراق كردووه‌ چاودێریی ئه‌و دۆخه‌ بكات و ڕایبگه‌یه‌نێت كه‌ حكومه‌تی داهاتوو هه‌موو ئه‌و فه‌رمانانه‌ هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌ كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی یاسا و ده‌ستوردا ئه‌نجام دراون و ئه‌و كه‌سانه‌ش كه‌ فه‌رمانه‌كانیان ده‌ركردووه‌ خۆیا ڕووبه‌ڕووی سزا ده‌كه‌نه‌وه‌.

379 جار خوێندراوەتەوە
18/10/2018

بابەتی زیاتر