Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دێره‌زور.. به‌هۆی بۆردومانی هه‌ڵه‌ی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه‌ شه‌ش شه‌ڕڤان كوژران


په‌یام 

میدیاكانی روسیا بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌، به‌هۆی بۆردومانی هه‌ڵه‌ی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه‌ له‌ نزیك شاری هه‌جینی پارێزگای دێره‌زوور شه‌ش شه‌ڕڤان كوژران و 15ی‌ دیكه‌ش برینداربوون.

له‌وباره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی‌_ دیپلۆماتی روسی به‌ ئاژانسی ڕیا نۆڤۆستی ڕاگه‌یاندووه‌:  ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ هێزه‌ كوردییه‌كان به‌ پاڵپشتی هێزه‌كانی ئه‌مریكا هه‌وڵیانداوه‌ هێرشێك بكه‌نه‌ سه‌ر پێگه‌كانی داعش له‌ ده‌وروبه‌ری شاری هه‌جین، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان هێزه‌كانی كورد و ئه‌مریكادا پڕۆسه‌كه‌ سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، ڕووداوه‌كه‌ به‌هۆی دوو فڕۆكه‌ی جۆری ئێف 15ی‌ هاوپه‌یمانانه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌و ڕاشیگه‌یاندووه‌: بۆردومانه‌كه‌ نه‌ك ته‌نها زیانی گیانی به‌ هێزه‌ كوردییه‌كان گه‌یاند، به‌ڵكو وایكرد چه‌كدارانی داعش هێرشی‌ پێچه‌وانه‌ ئه‌نجامبدات و ناوچه‌یه‌ك كۆنتڕۆڵبكاته‌وه‌.

هێزه‌كانی سوریای دیموكرات به‌ به‌شداری ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ئه‌مریكا دواین شه‌ڕ له‌ دژی داعش له‌ رۆژهه‌ڵاتی روباری فورات له‌ پارێزگای دێرزور ئه‌نجامده‌ده‌ن.

له‌ ئێستادا ته‌نها نزیكه‌ی 90 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی چه‌كدارانی داعشدا ماوه‌ته‌وه‌ و به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌كداره‌كانی داعش كه‌ له‌و شوێنه‌دا ماونه‌ته‌وه‌ سه‌رجه‌میان بیانیین شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان قورستر بوون و فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌ به‌رده‌وامی ناوچه‌كه‌ بۆردومان ده‌كه‌ن و له‌ڕێگه‌ی هێلیكۆبته‌ریشه‌وه‌ چه‌ك و هاوكارییه‌كان به‌ به‌رده‌وامی ده‌گاته‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كه‌ شه‌ڕی تێدایه‌.

533 جار خوێندراوەتەوە
18/10/2018

بابەتی زیاتر