Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

قه‌نده‌هار.. له‌ هێرشێكدا بۆسه‌ر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌منی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاسایش گیانی له‌ده‌ستدا


په‌یام

له‌ ویلایه‌تی قه‌نده‌هاری باشووری ئه‌فغانستان، هێرشی چه‌كداری كرایه‌ سه‌ر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌منیی كه‌ فه‌رمانده‌ی ناتۆ له‌ ئه‌فغانستان، سكۆت میله‌ر و به‌رپرسانی دیكه‌ی ئه‌فغانی تیایدا ئاماده‌بوون.

له‌هێرشه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاسایشی قه‌نده‌هار، جه‌نه‌راڵ عه‌بدولڕه‌زاق قادری گیانی له‌ده‌ستدا و، فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و ناتۆ له‌و وڵاته‌، سكۆت میله‌ر به‌ سه‌لامه‌تی رزگاری بوو.

به‌رپرسانی ناوخۆیی باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌و هێرشه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایش قەندەهار گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و دوو سه‌ربازی ئه‌مریكی برینداربوون و میله‌ر به‌ سه‌لامه‌تی رزگاری بووه‌ كه‌ بۆ كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ بووه‌.

بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یش ده‌كرێت كه‌ رۆژنامه‌نووسێك له‌و هێرشه‌دا گیانی له‌ده‌ستداوه‌، تاڵیبان به‌رپرسیارێتی هێرشه‌كه‌ی گرته‌ ئه‌ستۆ.

498 جار خوێندراوەتەوە
18/10/2018

بابەتی زیاتر