Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كچێكی رفێندراوی ژێرده‌ستی داعش دواى چوار ساڵ به‌ كه‌س و كاری شادبووه‌وه‌


په‌یام 

ئەمڕۆ کچێکى دیکەى ئێزدى تەمەن ١٩ ساڵان بەناوى نور عەڤدۆ کە دانیشتووى گوندى دوو گرێى سنوورى قەزاى شنگالە له‌ ژێرده‌ستی چه‌كدارانی داعش رزگاركرا. 

بەڕێوەبەرى نووسینگەى رزگارکردنى رفێندراوانى ژێر دەستى داعشیش حوسێن کۆرۆ قاییدى رایگه‌یاند: هەوڵ و تێکۆشانى نووسینگەى رزگارکردنى رفێندراوانى ژێر دەستى داعش کە لەلایەن سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستانەوە سەرپەرشتى دەکرێت بەردەوامە تا هەموو رفێندراوان رزگار دەکرێن.

بەڕێوەبەرى نووسینگەى رزگارکردنى رفێندراوانى ژێر دەستى داعش، حوسێن کۆرۆ قاییدى رایگەیاند: "حکوومەتى هەرێمى کوردستان تا ئێستا زیاتر لە ٣ هەزار و ٣٣٢ کوردى ئێزدى لە چنگ داعش لە عێراق و سووریا رزگار کردووە".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌: "لەکۆى ٦ هەزار و ٤١٧ رفێندراوى ئێزدى، تا ئێستا ٣ هەزار و ٣٣٢ کچ و ژنى ئێزدى لە عێراق و سووریا رزگارکراون کە لە ئابى ساڵى ٢٠١٤دا لەلایەن داعشەوە بێ سەروشوێن کرابوون، هاوكات کار و پلانیشمان هەیە بۆ هێنانەوەى زیاتر لە ٣ هەزار کەسى دیکە لە عێراق و سووریا".

ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ مژده‌ی ئه‌وه‌شده‌دات بەمزووانە مژدەى رزگارکردنى ژمارەیەک رفێندراوى دیکە بە هەموولایەک رادەگەیەنن.

ئاماژەى به‌وەشکرد حکوومەتى هەرێمى کوردستان بەردەوام لە هەوڵدایە بۆ ئەوەى دۆخى دەروونى و جەستەیی ئەو رزگاربووانە بگەڕێنێتەوە بارى ئاسایی جارانییان.

592 جار خوێندراوەتەوە
18/10/2018

بابەتی زیاتر