Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ڕۆژنامه‌یه‌كی فه‌ڕه‌نسی: سعودیه‌ به‌دوای‌ دانانی جێگرێك بۆ شازاده‌ی‌ جێنشین ده‌گه‌ڕێت


په‌یام 

ڕۆژنامه‌ی‌ (لۆفیگارۆ)ی فه‌ڕه‌نسی ڕایگه‌یاند: ده‌سته‌ی‌ به‌یعه‌تی سعودیه‌ به‌ مه‌به‌ستی دیارییكردنی كه‌سێك بۆ پۆستی جێنشینی جێنشین، كۆبووه‌ته‌وه‌.

ڕۆژنامه‌ فه‌ڕه‌نسییه‌كه‌ له‌سه‌ر زاری‌ دیبلۆماتكارێكی وڵاته‌كه‌یه‌وه‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ی‌ گواستووه‌ته‌وه‌ نووسیویه‌تی: چه‌ند ڕۆژێكه‌ ده‌سته‌ی‌ به‌یعه‌تی سعودی به‌ ئاماده‌بوونی لانیكه‌می حه‌وت نوێنه‌ری‌ خێزانه‌كانی بنه‌ماڵه‌ی‌ ئال سعود بۆ تاووتوێی پرسی جێگرتنه‌وه‌ی‌ كه‌سێك بۆ پۆستی جێگری‌ جێنشینی شا سه‌لمان، كۆده‌بێته‌وه‌.

زانیارییه‌كانی (لۆفیگارۆ) دوای‌ ئه‌وه‌ دێت كه‌ محه‌ممه‌د سه‌لمان شازاده‌ی‌ جێنشین‌و كوڕی شا سه‌لمان به‌هۆی دۆسیه‌ی‌ بێسه‌روشوێنبوونی (جه‌مال خه‌شاقچی)ـه‌وه‌ له‌ژێر فشارێكی نێوده‌وڵه‌تیدایه‌ كه‌ ده‌ست له‌ پۆسته‌كه‌ی‌ هه‌ڵبگرێت.

ئه‌مه‌و پێده‌چێت (خالید سه‌لمان) برای‌ بچووكی (محه‌ممه‌د) كه‌ ئێستا باڵیۆزی سعودیه‌یه‌ له‌ ئه‌مریكا ‌و گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ وڵاته‌كه‌ی بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌ دیاریی بكرێت.

له‌ حوزه‌یرانی 2017ـه‌وه‌ كه‌ محه‌ممه‌د نایف له‌ پۆستی جێنشینی لادرا و محه‌ممه‌د سه‌لمان جێگه‌ی‌ گرته‌وه‌، شا سه‌لمان هیچ كه‌سێكی بۆ پۆستی جێنشینی جێنشین دیاریی نه‌كردووه‌.

1191 جار خوێندراوەتەوە
18/10/2018

بابەتی زیاتر