Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكییه‌ك به‌ تاوانی سووتاندنی مزگه‌وتێك به‌ ده‌یان ساڵ زیندانیی سزا درا


په‌یام 

ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مریكا ڕایانگه‌یاند: كه‌سێك كه‌ به‌ پاڵنه‌ری‌ ڕقلێبوونه‌وه‌‌و توندڕه‌ویی ئاگری له‌ مزگه‌وتێكی ویلایه‌تی ته‌كساس به‌ردا به‌ 25 ساڵ زیندانیی سزا درا.

(مارك پێرێس)ی 26 ساڵ له‌ 28ی كانوونی دووه‌می 2017 ئاگری له‌ ناوه‌ندی ئیسلامی له‌ شارۆچكه‌ی‌ ڤیكتۆریای باشووری خۆرئاوای شاری‌ هیوستنی ویلایه‌تی ته‌كساس به‌ردا.

وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: (مارك پێرێس) له‌ ته‌مموزی ئه‌مساڵدا به‌ تاوانی ڕقلێبوونه‌وه‌‌و سووتاندنی ناوه‌ندێكی ئیسلامی ئیدانه‌ كرا.

به‌پێی لێدوانی نووسینگه‌ی داواكاری‌ گشتی ناوچه‌ی‌ باشووری ته‌كساس، دادوه‌ری دۆسیه‌كه‌ له‌میانی خوێندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: تاوانه‌كانی ڕقلێبوونه‌وه‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی‌ ئه‌مریكین‌و پێویسته‌ هیچ ئاسانكارییه‌ك به‌رانبه‌ر به‌و ڕه‌فتاره‌ له‌ كۆمه‌ڵگه‌كه‌ماندا نه‌كرێت.

ئه‌مه‌و دوابه‌دوای‌ سووتاندنی، جارێكی دیكه‌  ئه‌و مزگه‌وته‌ به‌ هاوكاریی مسوڵمانان نۆژه‌نكرایه‌وه‌، تاوانباری دۆسیه‌كه‌ش كه‌ زانیبووی مزگه‌وته‌كه‌ نۆژه‌نكراوه‌ته‌وه‌ به‌ شایه‌تحاڵێكی گووتوه‌: ئه‌گه‌ر مزگه‌وته‌كه‌ سه‌رله‌نوێش دروست بكرێته‌وه‌ جارێكی دیكه‌ ده‌یسووتێنمه‌وه‌، به‌ڵام دیاره‌ به‌ ئامانجه‌كه‌ی نه‌گه‌یشت‌و به‌ 25 ساڵ زیندانیی سزا درا.

1456 جار خوێندراوەتەوە
18/10/2018

بابەتی زیاتر