Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ترەمپ: ئەگەر سعوودیە خاشقچی كوشتبێت؛ ئەنجامەکەی زۆر قورس دەبێت له‌سه‌ری


په‌یام 

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لەبارەی پرسیاری کوژران یان نەکوژرانی رۆژنامەنووسی سعوودی، جەمال خاشقچی رایگه‌یاند باوه‌ڕی به‌ راپۆرتییه‌ هه‌واڵگریه‌كان هه‌یه‌ و ئه‌و رۆژنامه‌نوسه‌ كوژراوه‌. 

دۆناڵد ترەمپ لەمیانی کارەکانی ھەڵمەتی ھەڵبژاردن لە ویلایەتی مۆنتانای ئەمریکا، وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی لەبارەی رووداوەکەی خاشقچی دایەوە و رایگه‌یاند: كوژرانی ئه‌و رۆژنامه‌نوسه‌ جێگه‌ی داخه‌. 

هاوكات تره‌مپ جه‌ختیكردووه‌ته‌وه‌ ئەگەر سعوودیە بەرپرسیار بێت لەو كاره‌ ئەوا ئەنجامەکەی زۆر قورس دەبێت بۆیان. 

وته‌كانی تره‌مپ له‌ كاتێكدایه‌ تیمه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دۆسیه‌ی ئه‌و رۆژنامه‌نوسه‌ سعودیه‌ كاره‌كانی له‌ كۆنسوڵخانه‌ی سعودیه‌ له‌ ئه‌سته‌نبوڵ ته‌واوكرد و بریاریانداوه‌ دارستانه‌كان بگه‌ڕێن به‌شوێن ته‌رمه‌كه‌دا. 

رۆژنامەوانی سعوودیی و نووسەر لە رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکایی، جەمال خاشقچی، کە رۆڵی گەورەی لە رۆژنامەی وەتەندا هەبووە کە سەکۆیەکی گرنگی ریفۆرمخوازە سعوودییەکانە و وەک یەکێک لە کاریگەرترین رۆژنامەوانەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەناسرێت، رۆژی 2ی تشرینی یەکەم سەردانی کۆنسوڵگه‌ری سعوودیەی لە ئیستانبوڵ کرد و لەو کاتەوە تا ئێستا بێ سەروشوێنە.

 

553 جار خوێندراوەتەوە
19/10/2018

بابەتی زیاتر