Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌فدێكی‌ به‌غدا له‌ هه‌رێمه‌ بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌و ده‌روازه‌ سنورییه‌كان له‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم


په‌یام 

وه‌فدێكی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌ به‌ئامانجی‌ جێبه‌جێكردنی ڕێكه‌وتنی‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ی‌ فڕۆكه‌خانه‌و ده‌روازه‌ سنورییه‌كان له‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم.

به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ جێبه‌جێكردنی یاداشتی لێكتێگه‌یشتنی ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی‌ ده‌روازه‌ سنوری و فرۆكه‌خانه‌كانی‌ هه‌رێم به‌حكومه‌تی‌ عێراق" وه‌فێدێكی ده‌سته‌ی‌ ده‌روازه‌ سنوریه‌كانی سه‌ر به‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی‌ شاری هه‌ولێری‌ كرد.

وه‌فده‌كه‌ سه‌ره‌تا چوونه‌ فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێرو دواتر سه‌ردانی ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیلیان كرد، بڕیاریشه‌ سبه‌ینێ‌ سه‌ردانی‌ شاری سلێمانی بكه‌ن و به‌ره‌و ده‌روازه‌ی سنووریی باشماخ به‌ڕێكه‌ون، ڕۆژی یه‌كشه‌مه‌ش سه‌ردانی‌ فڕۆكه‌خانه‌كانه‌ی سلێمانی ده‌كه‌ن.

سه‌ردانی‌ وه‌فده‌ عێراقیه‌كه‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كارییه‌ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئیداره‌دانی‌ فڕۆكه‌خانه‌و ده‌روازه‌ سنوریه‌كان" بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی ناوه‌ند، به‌پێی‌ ڕێكه‌وتنێك كه‌ پێشتر له‌نێوان حكومه‌تی‌ عێراق و هه‌رێمدا واژۆ كراوه‌.

9610 جار خوێندراوەتەوە
19/10/2018

بابەتی زیاتر