Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌سه‌ر دۆسیه‌ی خاشقچی؛ سه‌رۆكانی چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپی گه‌شته‌ سیاسییه‌كانیان بۆ ڕیاز ڕاگرت


په‌یام 

هه‌ر له‌ دۆسیه‌ی‌ بێسه‌روشوێنبوونی ڕۆژنامه‌نووسه‌ سعودییه‌كه‌دا، سه‌رۆكانی چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپی گه‌شته‌ سیاسییه‌كانیان بۆ ڕیاز ڕاگرت.

(ئیمانویڵ ماكرۆن) سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا ڕایگه‌یاند: له‌ دۆسیه‌ی‌ بێسه‌روشوێنبوونی (جه‌مال خاشقچی) ڕۆژنامه‌نووس، ته‌واوی سه‌ردانه‌ سیاسییه‌كانی بۆ سعودیه‌ ڕاده‌گرێت.

له‌میانی لێدوانێكی ڕۆژنامه‌نوانییدا له‌ بڕۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا كه‌ ئاژانسی هه‌واڵی (بلۆمبێرگ)ی ئه‌مریكی بڵاویكرده‌وه‌ ماكرۆن وتی: له‌م دۆخه‌دا بڕیارماندا به‌شێك له‌ سه‌ردانه‌كانمان، به‌تایبه‌تیش سه‌ردانی سیاسی بۆ سعودیه‌ ڕابگرین. 

سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا وتیشی: ئه‌و بڕیاره‌مان به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ (ئه‌نگێلا مێركڵ) ڕاوێژكاری‌ ئه‌ڵمانیا ‌و (تێریزا مه‌ی‌) سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا‌و (مارك ڕۆته‌) سه‌رۆك وه‌زیرانی هۆڵه‌ندا داوه‌.

ماكرۆن وتیشی: بڕیاری سه‌ردانه‌ سیاسییه‌كانمان بۆ سعودیه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر گه‌شتی هاووڵاتیان‌و بازرگان‌و خاوه‌نكاره‌كانمان بۆ ئه‌و وڵاته‌ نابێت.

له‌ دووی ئه‌م مانگه‌وه‌ (جه‌مال خاشقچی) ڕۆژنامه‌نووسی سعودیه‌ دوای‌ ئه‌وه‌ی چووه‌ته‌ نێو كونسوڵخانه‌ی‌ سعودییه‌ له‌ شاری‌ ئه‌سته‌نبوڵی توركیا، تائێستا هیچ شوێنه‌وارێكی نییه‌‌و دۆسیه‌كه‌ش كاردانه‌وه‌ی توندی جیهانیی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌.

410 جار خوێندراوەتەوە
19/10/2018

بابەتی زیاتر