Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

توێژینه‌وه‌یه‌ك: كه‌مخه‌ویی كاریگه‌ری خراپى له‌سه‌ر ره‌فتاری هه‌رزه‌كاران ده‌بێت


په‌یام 

به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی، ئه‌و هه‌رزه‌كارانه‌ی به‌راورد به‌ كه‌سانی دیكه‌ی هاوته‌مه‌نیان ڕۆژانه‌ چه‌ند سه‌عاتێكی كه‌م ده‌خه‌ون دوور نییه‌ به‌و هۆیه‌وه‌ ڕه‌فتاری‌ هه‌ڵه‌ی وه‌ك (جگه‌ره‌كێشان)‌و (خواردنه‌وه‌ كحولییه‌كان) ڕوو له‌ ژیانیان بكات.

توێژینه‌وه‌كه‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ (بریگهام ئاند ویمه‌ن)‌و كۆلێژی پزیشكی زانكۆی (هارفارد) له‌و یلایه‌تی بۆستنی ئه‌مریكا له‌سه‌ر به‌شێك له‌ قوتابیانی قۆناغی ناوه‌ندیی وڵاته‌كه‌ی ئه‌نجامی داوه‌‌و ده‌ریخستووه‌: له‌ 10 قوتابی، حه‌وتیان ڕۆژانه‌ كه‌متر له‌ هه‌شت سه‌عات ده‌خه‌ون، له‌كاتێكدا ڕۆژانه‌ 8 بۆ 10 سه‌عات خه‌وتن بۆ ته‌ندروستی ده‌روون‌ و جه‌سته‌ی هه‌رزه‌كاران پێویسته‌.

توێژینه‌وه‌كه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌ ئه‌و هه‌رزه‌كارانه‌ی ڕۆژانه‌ له‌ شه‌ش سه‌عات كه‌متر ده‌خه‌ون به‌راورد به‌ هاوته‌مه‌نه‌كانیان كه‌ هه‌شت سه‌عات ده‌خه‌ون، زیاتر ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانی مادده‌ كحولییه‌كان‌و كێشانی جگه‌ره‌‌و ته‌نانه‌ت مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان‌و هه‌ندێكجار خۆكوشتنیش تیایاندا هه‌یه‌.

793 جار خوێندراوەتەوە
19/10/2018

بابەتی زیاتر