Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌ڵمانیا.. ئێسك و پرووسكی زینده‌وه‌رێكی ١٥٠ ملیۆن ساڵه‌ دۆزرایه‌وه‌


په‌یام 

له‌ ئه‌ڵمانیا ئێسك و پرووسكی زینده‌ورێك دۆزرایه‌وه‌ كه‌ له‌ ماسی پیرانا ده‌چێت و مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت ١٥٠ ملیۆن ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ژیابێت. 

به‌پێی هه‌واڵێك كه‌ له‌ گۆڤاری Current Biology دا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، زانایان له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كانیاندا له‌ باشووری ئه‌ڵمانیا، ئێسك و پرووسكی جۆرێك له‌ زینده‌وه‌ریان دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت له‌ سه‌رده‌می داینه‌سۆره‌كاندا ژیابێت. 

له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كاندا كه‌ له‌ سه‌ر ئێسك و پرووسكه‌كان ئه‌نجامدراون، ئه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ زینده‌وه‌ره‌كه‌ دانی تیژی هه‌بوون و تایبه‌تمه‌ندیی لێكچووی له‌ ماسی جپری پیرانا هه‌یه‌. 

مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت ئێسك و پرووسكی زینده‌وه‌ره‌كه‌ بۆ ١٥٠ ملیۆن ساڵ به‌ر له‌ ئێستا بگه‌ڕێته‌وه‌. 

هاوكات دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و ئێسك و پرووسكانه‌ ده‌رگا له‌سه‌ر توێژینه‌وه‌ له‌ بوونی په‌یوه‌ندیی پیراناكان به‌ سه‌رده‌می داینه‌سۆره‌كانه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌. 

1417 جار خوێندراوەتەوە
19/10/2018

بابەتی زیاتر