Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌ڵمانیا.. له‌ هێرشی سه‌ر كه‌نیسه‌يه‌كدا دایك و كوڕێك به‌ چه‌قۆ كوژران


په‌یام 

له‌ ئه‌نجامی‌ هێرشێكدا له‌ كه‌نیسه‌یه‌كی‌ ئه‌ڵمانیا دوو كه‌س كه‌دایك و كوڕێكن كوژران و دوو پۆلیسیش بریندار بوون.

نیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ له‌ له‌ كه‌نیسه‌یه‌كی‌ ئه‌ڵمانیا كه‌سێك به‌ چه‌قۆ هێرشیكرده‌سه‌ر ژنێك و كوڕه‌كه‌ی‌ و له‌ ئه‌نجامدا هه‌ردووكیان گیانیان له‌ده‌ستدا. 

ماڵپه‌ری ڕۆژنامه‌ی‌ بێڵدی ئه‌ڵمانی بڵاویكردۆته‌وه‌ هێرشه‌كه‌ له‌ كه‌نیسه‌ی غاینلاند ڕوویداوه‌و تێیدا دوو پۆلیسیش كه‌ ویستویانه‌ تاوانباره‌كه‌ ده‌ستگیر بكه‌ن برینداربوون.

ڕۆژنامه‌ی‌ بێڵد ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شداوه‌ كه‌ ئافره‌ته‌كه‌ ته‌مه‌نی‌ 56 ساڵه‌و كوره‌كه‌ی‌ 25 ساڵه‌.

هاوكات هه‌رچه‌نده‌ تائێستا پۆلیس هۆكاری ڕووداوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه‌، به‌ڵام له‌ماوه‌ی دوو مانگی ڕابردوودا به‌هۆی خۆپیشاندانی مه‌سیحیه‌ ڕاستڕه‌وه‌كانه‌وه‌ له‌شاره‌كانی ئه‌ڵمانیا، به‌رده‌وام هێرشده‌كرێته‌ سه‌ر هاوڵاتیان و قوربانی لێده‌كه‌وێته‌وه‌.

534 جار خوێندراوەتەوە
19/10/2018

بابەتی زیاتر