Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئیسرائیل هێزێكی‌ زۆر له‌سه‌ر سنوره‌كانی‌ كه‌رتی‌ غه‌ززه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌


په‌یام 

سوپای‌ ئیسرائیل هێزێكی‌ زۆر له‌سه‌ر سنوره‌كانی‌ كه‌رتی‌ غه‌ززه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانیش هۆشداری‌ ده‌دات.

سوپای‌ ئیسرائیل له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی‌ سنوری‌ كه‌رتی‌ غه‌ززه‌ی‌ فه‌ڵه‌ستین بڵاوه‌ی‌ به‌هێزه‌كانی‌ كردوه‌و ژماره‌یه‌كی‌ زۆر تانك و زرێپۆشی‌ جێگیركردووه‌، جگه‌ له‌دامه‌زراندنی‌ چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی‌ سه‌ربازی‌ تایبه‌ت و قه‌ناس به‌ده‌ست له‌هه‌مان ناوچه‌.

به‌پێی‌ زانیارییه‌كان بڵاوه‌پێكردنی‌ هێزه‌كانی‌ ئیسرائیل له‌سنوره‌كانی‌ كه‌رتی‌ غه‌ززه‌، به‌ئامانجی‌ گه‌مارۆدانی‌ سه‌ربازی‌ ئه‌و ناچه‌یه‌ له‌چه‌ند كاتژمێَر یان له‌چه‌ند ڕۆژی‌ داهاتوودا، به‌مه‌به‌ستی‌ تیرۆركردنی‌ چالاكوانه‌ فه‌ڵه‌ستینیه‌كان و سه‌ركوتكرنی‌ خۆپیشاندانی‌ فه‌ڵه‌ستینیه‌كان كه‌ماوه‌ی‌ چه‌ند مانگێكه‌ درێژه‌ی‌ هه‌یه‌.

لایخۆیه‌وه‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ بن گۆریۆنی‌ ئیسرائیل گۆڕانكاری‌ له‌كاتی‌ هه‌ستان و نیشتنه‌وه‌ی‌ چه‌ند فڕۆكه‌یه‌ك و ئاڕاسته‌ی‌ ڕۆیشتنیان ڕاگه‌یاند" به‌مه‌به‌ستی‌ ڕێخۆشكردن بۆ فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی‌ ئیسرائیل و پاراستنی‌ فڕۆكه‌ مه‌ده‌نیه‌كان له‌هه‌ر حاڵه‌تێكی‌ نه‌خوازراو.

له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان هۆشداری‌ له‌ هه‌نگاوه‌كانی‌ ته‌لئه‌بیبداو ڕایگه‌یاند، جه‌نگی‌ ئه‌مجاره‌ی‌ نێوان ئیسرائیل و كه‌رتی‌ غه‌ززه‌ وێرانكه‌ر ده‌بێت و كاریگه‌ریه‌كانی‌ هه‌موولایه‌ك ده‌گرێته‌وه‌.

511 جار خوێندراوەتەوە
19/10/2018

بابەتی زیاتر