Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عه‌بادی: واز له‌ سیاسه‌ت ناهێنم


په‌یام 

حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ ڕایگه‌یاند واز له‌سیاسه‌ت ناهێنێت و به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی‌ هاوپه‌یمانی‌ نه‌سر.

حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نه‌سر ڕایگه‌یاند" دوای‌ كۆتاییهاتنی‌ ئه‌ركه‌كه‌ی‌ له‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ حكومه‌تی‌ ئێستای‌ عێراق، ده‌ستبه‌رداری سیاسه‌ت نابێت و به‌رده‌وام ده‌بێت، ده‌شڵێت هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌ی داوای هیچ پۆستێكی وه‌زاری نه‌كردووه‌و دژی پشكپشكێنه‌ن.

عه‌بادی له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكردووه‌ كه‌ پابه‌نده‌ به‌ پڕۆژه‌ی هاوپه‌یمانی نه‌سرو له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌كاره‌كانی له‌ گۆڕه‌پانی سیاسی عێراقدا، جه‌ختیشی‌ له‌وه‌ كردۆته‌وه‌ كه‌دوای پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت" بژارده‌ی داهاتووی خه‌باتی په‌رله‌مانی ده‌بێت.

لێدونه‌كانی‌ عه‌بادی‌ له‌كاتێدایه‌ كه‌ له‌ئێستادا ماوه‌ی‌ یاسایی حكومه‌ته‌كه‌ی‌ ته‌واوبووه‌و به‌پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ نوێی‌ حكومه‌تی‌ عێراق، ده‌بێت ناوبراو ده‌ستبه‌رداری‌ پۆسته‌كه‌ی‌ بێت و شوێنه‌كه‌ی‌ بۆ عادل عه‌بدولمه‌هدی‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ ڕاسپێردراوی‌ عێراق جێبهێڵێت.

375 جار خوێندراوەتەوە
19/10/2018

بابەتی زیاتر