Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پوتین موشه‌كێكی تازه‌ی وڵاته‌كه‌ی ئاشكراده‌كات كه‌خێراییه‌كه‌ی‌ 20 جار له‌خێرایی ده‌نگ زیاتره‌


په‌یام 

سه‌رۆكی ڕوسیا مووشه‌كێكی‌ تازه‌ی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ ئاشكرا ده‌كات كه‌خێراییه‌كه‌ی‌ 20جار له‌خێرایی ده‌نگ زیاتره‌.

ڤلادیمێر پۆتین سه‌رۆكی ڕوسیا سیستمێكی‌ تازه‌ی‌ مووشه‌كه‌ی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ ئاشكراكردو ڕایگه‌یاند" سیستمی مووشه‌كی ئافانگارد ڕاده‌ستی سوپای وڵاته‌كه‌ی كراوه‌و له‌ چه‌ند مانگی داهاتوودا بۆ به‌كارهێنان ئاماده‌ ده‌بێت، پۆتین له‌ كۆنفرانسێكدا له‌باره‌ی سیاسه‌تی نێوده‌ڵه‌تی وڵاته‌كه‌ی له‌شاری سوچی ڕایگه‌یاند، له‌چه‌ند مانگی داهاتوودا مووشه‌كی ئافانگارد ده‌خرێته‌ خزمه‌تی‌ سوپای وڵاته‌كه‌یه‌وه‌.

پۆتین ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد خێرایی ئافانگارد 20 جار له‌خێرایی ده‌نگ زیاتره‌، موشه‌كه‌كه‌ بالیستی كیشوه‌ربڕه‌و توانای تێپه‌ڕاندنی هه‌موو سیسته‌مێكی به‌رگری مووشه‌كی هه‌یه‌، وتیشی‌ هیچكام له‌ڕكابه‌ره‌كانمان خاوه‌نی‌ چه‌كی هاوشێوه‌ی سیستمی ئافانگارد نیه‌.

سه‌رۆكی ڕوسیا باسی‌ له‌وه‌شكرد ئه‌وه‌ی‌ وڵاتان له‌ماوه‌ی ساڵێك تادوو ساڵی داهاتوودا پلانی بۆ داده‌نێن له‌بواری‌ سیستمی‌ موشه‌كی‌، له‌ئێستادا له‌به‌رده‌ه‌ستی‌ ئێمه‌دایه‌و ئاماده‌یه‌ بۆ به‌كارهێنان.


2024 جار خوێندراوەتەوە
19/10/2018

بابەتی زیاتر