Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ره‌تی ده‌كاته‌وه‌ پۆمپیۆ گوێی له‌ تۆماری ده‌نگی كوشتنی خاشقچی گرتبێت


په‌یام 

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌، مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وی ئه‌مریكا ، گوێ له‌ تۆماری ده‌نگی جه‌مال خاشقچی، ڕۆژنامه‌نوسی بێ سه‌روشوێنكراوی سعودی گرتبێت.

هێزه‌ر ناوه‌رت، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی  ئه‌مریكا له‌ لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند: مایك پۆمپیۆ، نه‌ گوێی له‌ تۆمارێكی ده‌نگی سه‌باره‌ت به‌ دیارنه‌مانی خاشقچی گرتووه‌ و نه‌ هیچ زانیارییه‌كی سه‌باره‌ت به‌ ئاشكراكردنی ده‌نگه‌كانی نێو تۆماره‌ ده‌نگییه‌كه‌ بینیوه‌.

وتیشی: تاوه‌كو هه‌موو به‌ڵگه‌كان له‌سه‌ر كوشتنی ناوبراو ئاشكرانه‌كرێت، ئه‌مریكا په‌نجه‌ی تومه‌ت بۆ هیچ ولاَتێك ڕاناكێشێت. 

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌: چوار شه‌ممه‌ی ڕابردوو، مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و داود چاوشئۆغلۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا كۆبوونه‌وه‌، دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش ته‌له‌ڤزیۆنی ئه‌ی بی سی، به‌ پشتبه‌ستن به‌ چه‌ند زانیارییه‌كی كاربه‌ده‌ستێكی توركیا بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ كاربه‌ده‌ستانی توركیا تۆماری ده‌نگیی په‌یوه‌ست به‌ كوژرانی خاشقچییان بۆ پۆمپیۆ لێداوه‌ و زانیارییان سه‌باره‌ت به‌ ئاشكراكردنی ده‌نگه‌كانی نێو تۆماره‌ ده‌نگییه‌كه‌ش به‌ ناوبراو داوه‌.

324 جار خوێندراوەتەوە
19/10/2018

بابەتی زیاتر